پێنج شەممە, 25 نیسان 2019 10:40

هۆبه‌ی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عیراق میوانداری كۆنفرانسێكی راگه‌یاندن ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ركوك گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

كه‌ركوك، عیراق، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٩:- هۆبه‌ی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له‌ ٢٠ی نیساندا میوانداری كۆنفرانسێكی راگه‌یاندنی كرد سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی راگه‌یاندن له‌ گه‌شه‌دان به‌ پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیی مه‌ده‌نی له‌نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی كه‌ركوكدا. له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا رۆژنامه‌نووسان و شاره‌زایانی راگه‌یاندن و مامۆستایانی زانكۆ و رۆشنبیران به‌ نوێنه‌رایه‌تیكردنی گشت پێكهاته‌كان و به‌ره‌ی توركمانی عیراقی و سیاسه‌تمه‌دارانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماده‌ بوون.

سه‌رۆكی هۆبه‌ی كه‌ركوك، به‌ڕێز موحه‌ممه‌د داغستانی، به‌زه‌قی باسی له‌ رۆڵی راگه‌یاندن كرد له‌ گه‌شه‌دان به‌ بنه‌ما دیموكراسیه‌كان و ئازادیی راده‌ربڕین و رێزگرتن له‌ فره‌یی. قسه‌كه‌ران باسیان له‌ رۆڵ و به‌رپرسیاریی راگه‌یاندن كرد له‌ خستنه‌ڕووی رووداوه‌كان دوور له‌ به‌سیاسیكردن و هه‌روه‌ها به‌ خۆدوورگرتن له‌ ده‌ربڕینی رای كه‌سی و ره‌چاوكردنی كاركردن له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌ڵگادا. له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ده‌ستخۆشی له‌ به‌كارهێنانی چه‌ندان زوبانی جیاواز له‌ راگه‌یاندندا كرا وه‌ك ئامڕازێك بۆ نه‌هێشتنی جیاوازییه‌كان.

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ راگه‌یاندن شانبه‌شانی پرۆگرامی قوتابخانه‌ زۆر گرنگه‌ له‌ ناساندن و رێزگرتن له‌ مێژووی پێكهاته‌كان و هه‌روه‌ها بۆ په‌ره‌دان به‌ پێكه‌وه‌ژیان و به‌زه‌قی باسكردنی ده‌وه‌ڵه‌مه‌ندیی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كه‌ركوكیش. قسه‌كه‌ران جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستبوونی فێركردن و هێشتنه‌وه‌ی بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ له‌رێگه‌ی نه‌وه‌ تازه‌كانه‌وه‌ كرده‌وه‌. كۆنفرانسه‌كه‌ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بوو له‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی كه‌ركوكدا و هه‌روه‌ك چۆن به‌زه‌قی ئامانجه‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی هاوكاریشی خسته‌ڕوو.


وێنه‌كان: حارس ئه‌لعوبه‌یدی، به‌شی راگه‌یاندنی یونامی


بۆ بینینی وێنه‌كان ئێره‌ كرته‌ بكه‌

 

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.