پێنج شەممە, 25 نیسان 2019 10:53

نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی راهێنانێك سه‌باره‌ت به‌ مافیی نیشتمانی و جیهانیی دادگاییكردنی ره‌وا ئه‌نجام ده‌دات گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

كه‌ركوك، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩:- نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی و سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كه‌ركوك له‌ ٢٢ی نیسان له‌ كاژێر ١٠ تا ١ی دوای نێوه‌ڕۆ هاوبه‌شانه‌ خولێكی راهێنانیان سه‌باره‌ت به "تێگه‌یشتن له‌ مافی ده‌سته‌به‌ریی دادگاییكردنی ره‌وا" ئه‌نجامدا. له‌ خوله‌كه‌دا، ١٠ پارێزه‌ری تازه،‌ به‌ گرتنه‌خۆی ٥ ژنیشه‌وه‌، به‌شدار بوون كه‌ دواتر به‌ ئاماده‌بوونی هه‌موو به‌شداربووانیش تاوتوێیه‌كی گه‌رموگوڕ دروست بوو. راهێنانه‌كه‌ یه‌كه‌م بوو له‌و زنجیره‌ خولانه‌‌ كه‌ ئه‌مساڵ بۆ ئه‌ندامانی رێكخراوی پارێزه‌رانی كه‌ركوك دیاری كرابوو.

راهێنانه‌كه‌ نمایشێكی سه‌باره‌ت به‌ مافی كه‌سی تۆمه‌تبار له‌ یاسا و رێوشوێنه‌كانی عیراقدا له‌خۆگرتبوو كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌زایه‌كی بواری یاسای تاوان و پارێزه‌رێكی خۆماڵی، موئه‌ییه‌د عوبه‌ید ئالێزییه‌وه‌ پێشكه‌شكرا هه‌روه‌ك چۆن نمایشێكی تریش سه‌باره‌ت به‌ ده‌سته‌به‌ریی دادگاییكردنی ره‌وا له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامییه‌وه‌ خرایه‌ڕوو به‌گوێره‌ی مادده‌ی ژماره‌ ١٤ی په‌یماننامه‌ی جیهانیی مافه‌ یاسایی و مه‌ده‌نییه‌كان كه‌ عیراق خۆشی له‌و په‌یماننامه‌یه‌دا ئه‌ندامه‌‌.

راهێنانه‌كه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كان پێویسته‌ پابه‌ند بن به‌‌ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ كاتی روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆردا و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤیش مه‌رجی دابینكردنی ستراتیژی كاریگه‌رانه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆره‌. هه‌ر له‌و خوله‌دا‌ باس له‌و رێوشوێنانه‌ كرا كه‌ پێویسته‌ له‌ كاتی روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆردا له‌لایه‌ن وڵاته‌كانه‌وه‌ بگیرێنه‌به‌ر به‌گوێره‌ی پابه‌ندییه‌ جیهانییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ به‌گرتنه‌خۆی مافی دادگاییكردنی ره‌واشه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ڕێوه‌بردنێكی شایسته‌ بۆ دادوه‌ری دابین ده‌كات.

وێنه‌كان: حارس ئه‌لعوبه‌یدی، به‌شی راگه‌یاندنی یونامی

بۆ بینینی وێنه‌كان ئێره‌ كرته‌ بكه‌

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.