یەک شەممە, 28 نیسان 2019 07:15

ڕێکخراوی UN-Habitat و UNDP پشتیوانی خۆیان زیاد دەکەن بۆ شیاندنەوەی خانووبەرە و زامنکردنی بڕوانامەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکانی گەڕاوە بۆ شەنگال گرنگ

له 25 ی نیسانی 2019 ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆنیشتەجێ مرۆييەكان UN-Habitat و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP 502 خانووی نیشتەجێبوون و بڕوانامەی نیشتەجێبوونی پێشکەشی خەڵکانی گەڕاوەی ناحیەی شەنگال سەر بە پارێزگای نەینەواى كرد. ئەم خانوانە کە کاولکاریی سەختی داگیرکاریی داعشی بەرکەوتبوو، شیاندنەوەیان بۆ کرا وەکو بەشێك لە پڕۆژەیەکی گەورەتر بە کۆمەکیی حکومەتی ئەڵمانیا لەڕێی بەرنامەی وەڵامدانەوەی قەیرانی عێراق و هەستانەوە (ICRRP)ەوە. کۆی 1064 خانوو کاری شیاندنەوەیان بۆ کراوە لە شەنگالدا لەماوەی دوو ساڵدا و 1501 بڕوانامەی نیشتەجێبوونیش دراوە بە یەزیدیە گەڕاوەكان

لە ناوچەی شەنگالدا، خەڵکانی یەزیدی کۆمەڵەیەکی ئیتنیی ئاینیی کەمینەن، بۆ چەندان ساڵە ئەم کۆمەڵەیە بە ئامانج گیراون بۆ سیاسەتەکانی جیاکاری و بێبەشکراون لە مافەکانی خاوەندارێتی خانوو و زەوی و موڵك. ئەوەی بووە هۆی زیادکردن و قوڵکردنەوەی ئەم پەراوێزکارییە، ئەم کۆمەڵەیە بە تایبەتیی کرانە ئامانجی توندوتیژی و ڕاوەدوونانەکانی داعش. لەڕێی ئەم پڕۆژەیەوە کاری شیاندنەوە بۆ خانووەکان و پێویستیی دابینکردنی ماف و ئاسایشی کرێچی و نیشتەجێکانیش دابين كراوه، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ئاسانکردنی گەڕانەوەیەکی شکۆمەندانە و بەردەوامیپێدراوی ئاوارەکان و بنیادنانەوەی ئاشتیانەی ناوچەی شەنگال. یەزیدیە گەڕاوەكان

کە پێشتر بەڵگەنامەی نیشتەجێبونیان بۆ نەکرابوو، بڕوانامەی نیشتەجێبوونيان وەرگرت بۆ پشت ڕاستکردنەوەی خاوەندارێتیی خانووەكانيان.

ئەم پڕۆژەیە بە شێوەی تەکنیکی پشتیوانی کرابوو لەلایەن تۆڕی ئامڕازەکانی زەویی جیهانیی (GLTN) بۆ لەخۆگرتنی بۆچوونێكى کۆمەڵگەيى کە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵكانی گەڕاوە و ئەندامانی کۆمەڵگە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری بکەن لە چالاکیەکانی شیاندنەوە و پشت ڕاستکردنەوەی نیشتەجێبوون. 684 ئەندامی کۆمەڵگەی یەزیدی (%44 خانمان) لە پڕۆژەکەدا خرانە سەر کار بۆ هاندانی بەهێزکردنی لایەنی کۆمەڵایەتی و ئابوری لەو کۆمەڵگانەی ململانێکان کاری تێکردوون.

بۆ ناساندنی ڕاوەدوونانی خەڵكانی یەزیدی لە کاتی داگیرکاریەکانی داعشدا، بەڕێز موحەمەد ئەلتەمیمی، بەڕێوەبەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی سکرتاریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، سوپاسی هاوبەشەکانی کرد بۆ پشتیوانیان لە بنیادنانەوەی کۆمەڵگەدا و وتی "لە بری خەڵکی شەنگال، من سوپاسی UN-Habitat و حکومەتی ئەڵمانیا دەکەم کە لەڕێی UNDP یەوە شیاندنەوەیان ئەنجامدا بۆ خانوو و ماڵوحالی خێزانە یەزیدیەکان." بەڕێز داوود جوندی، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای نەینەوا و نوێنەری کۆمەڵگەی یەزیدی، وتی "ئەم پڕۆژەیە ڕێخۆشدەکات بۆ ئەوەی خەڵكانی یەزیدی کە بە ناچاری هەڵاتوون لە کاتی ململانێکاندا هەستبکەن دووبارە پەیوەستکراونەتەوە بە خاك و ماڵوحالی خۆیانەوە."

بەڕێز عمر على، جێگرى پارێزگارى نەینەوا، ڕايگەياند كە كۆمەڵگە لە شەنگالدا بەتوندى دووچارى مەينەتيەكى زۆرسەخت بووە بۆ دەيان ساڵ و هەرگيز خاوەنداريێتى خاك و خانووەكانيان پێ نەبەخشراوە. ئەو سوپاسگوزارى خۆى دووپات كردەوە بۆ هەموو هاوكارەكان كە پشتگيرى كۆمەڵگەى يەزيدييان وخەڵكى شەنگاليان كرد.

خاتوو یوکۆ ئۆتسوکی، سەرۆکی UN-Habitat لە عێراق بە وەكالەت، بە هەمان شێوە جەختی کردەوە سەر گرنگیی بەخشینی بڕوانامەی نیشتەجێبوون بە نیشتەجێبووان بۆ یەکەم جار و وتی "داننان بە مافەکانی خانوبەرە و نیشتەجێبووندا بۆ یەزیدیەکان بۆ یەکەمجار لە سەردەمی نوێدا، دەستکەوتێکی ناوازە و بێوێنەیە و ئامڕازێکی پێویستە بۆ برەودان بە گەڕانەوەی زیاتری خەڵكی بۆ ناوچەکە."

باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغداد وتی " ئەڵمانیا بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانی سەقامگیرکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکاندا. شیاندنەوەی خانوبەرە، وەکو ئەم پڕۆژەیەی UN habitat لایەنێکی گرنگە. مەرجەکانی تر بۆ گەڕانەوەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانەی ئاوارە ناوخۆییەکان بەڕێوەبردنێکی کارگێڕیی و گوزەرانێکی پتەو و ئاسایش لە خۆ دەگرێت."

بەڕێز زوبەیر مورشید، بەڕێوەبەری بەرنامە بە وەكالەت بۆ بەرنامەی ICRRP سەر بە UNDP ی عێراق، جەختی لەسەر ئەم وتەیە کردەوە و وتی "کاولکاریی کۆمەڵگەکان بە تایبەتی خانوبەرە، بەربەستێکی گەورەیە لە بەردەم ئەوەی ئاوارە ناوخۆییەکان بڕیار بدەن ئایا دەتوانن یان دەبێت بگەڕێنەوە گوند و شارەکانیان یان نا. ئەم هاوبەشییە لەگەڵ UN-Habitat تەنها نەبۆتە ئەنجامدانی شیاندنەوەی خانوبەرە، بەڵکو یارمەتیدەر بووە لە بنیادنانەوەی هەستی کۆمەڵگە لەڕێی ڕێخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی 13302 یەزیدی و بەشداریپێکردنی سەدان کەسی تر لە خودی پرۆسەی شیاندنەوەکەدا."

 

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:

ئالان میران

هاوبەشی پەیوەندیەکان، UN-Habitat

ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

مۆبایل: 009647503427036

ماڵپەڕ: unhabitat.org/iraq

فەیسبووك: facebook.com/unhabitatiraq

تویتەر: twitter.com/UNHabitatIRAQ

مارلی تینۆك

کارمەندی پەیوەندیەکان و ڕاپۆرت، بەرنامەی ICRRP

UNDP ی عێراق

ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

مۆبایل: 009647517419535

www.iq.undp.org

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.