هەینی, 03 ئایار 2019 20:50

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی بۆ عیراق سەردانی دهۆک و شەنگال دەکات ، داواش دەکات كۆششی زیاتر بکرێت لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەکان گرنگ

٣ ی ئایاری ٢٠١٩ – وێڕای ڕاگەیاندنی تێکشکاندنی سەربازی داعش لە عیراق لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ ، بەڵام هێشتا نزیکەی ١.٦ ملیۆن عیراقی ئاوارەن . وەکو گرنگیدانێک بەم ئامارە کە جێگای نیگەرانییە ، خاتوو جەنین هێنیس پلاسخارتی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئاوارەکان ، کە ماوەی ئاوارە بوونیان درێژەی کێشاوە، سەردانی هەردوو پارێزگای نەینەوا و دهۆکی کرد و هەروەها جاوی کەوت بە بەرپرسان لە سەر ئاستی ناوخۆ و ئاستی پارێزگا، هەروەها چاوی بە چەند کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی کەوت.

خاتوو ‌ینیس پلاسخارتی نوێنەر تایبەت سەردانی کەمپی ئاوارەکانی حەسەن شامی کرد و چاوی کەوت بە بەڕیوەبەران و نیشتەجێبووانی کەمپەکە. نیشتەجێبووەکان زۆر بە ڕاشکاوانەو بە ڕوونی باسی ئەو گرفتانەیان کرد کە ڕۆژانە دووچاری دەبنەوە هەروەها باسیان لە بەربەستەکانی بەردەم گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان کرد . و هەروەها نوێنەری تایبەت چاوی کەوت بە بەڕێز فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆک

بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی پارێزگاکە دووجاری دەبێتەوە لە بەردەوام بوون لە مێواندارکردنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە بووان ، کە زۆربەیان ئێزدیین و رووبەرووی کۆمەڵێک بەربەستی ترسناک دەبنەوە کە هۆکارن بۆ نەگەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان وەک ناسەقامگیریی باری ئەمنی و پێکدادانی چەکداری گروپە چەکدارەکان و تەشقەڵەی خاڵەکانی پشکنین و خانووە زیان بەرکەوتووەکان و پیسبووەکان و کەمی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان وێڕای جیاکاری کردن . لەم بارەیەوە خاتوو هێنیس پلاسخارت وتی" بەربەستەکان شێوەی جیا جیا وەردەگرن و زۆربەی جارەکانیش بەربەستی ئاڵۆزن ، ئەوەش ئازارمان دەدات جونکە دەبنە لە ئەرزی واقیعدا دەبنە هۆی وەستانی جوولەی گەرانەوە.

پێش ئەوەی بەرەو شەنگال بەڕێ بکەوێت ، نوێنەری تایبەت سەردانی بابە شێخی، رابەری روحانی ئێزیدیان و ئەندامی مەجلیسی روحانی و جەند ئەندامێکی مەجلیسی کرد لە شێخان و دواتر خاتوو هێنیس-پلاسخارت یەکسەر گەیشتە چیای شەنگال بۆ تاوتوێی کردنی بەربەست و ئاڵنگارییەکان لەگەڵ سەرکردە و ئەندامانی کۆمەڵگا و وتی " ئێزیدییەکان لە ژێر دەسەڵاتی تیرۆری داعش نەهامەتییەکی زۆریان کێشا ، تیرۆریستان بە مەبەستی لەناوبردنی ئەم پێکهاتەیە تاوانی قیزەوەنی ئەوهایان کردووە کە وەسف ناکریت. بەش بەحاڵی خۆم تووشی شۆک هاتووم کە ئێستا پێنج ساڵ لە دووای دەستبەسەرداگرتنی داعش بەسەر شەنگال و دواتریش ڕزگارکردنەوەی ، دەبینم زۆربەی خەڵکی تا ئێستا لەناو چادردا دەژین لەسەر لوتکەی ئەو چیایەی کە لەسەرەتای هەڵمەتی تیرۆرستی پانەیان بۆ برد بوو، هەموو ئاوارەکان شایانی پشتگیریی ئێمەن"

خاتوو جێنین- پلاسخارت لە دریژەی قسەکانی وتی" لە مانگی ئابدا جیهان یادی کارەساتە دڵتەزێنەکانی ئەو ڕۆژە دەکاتەوە کە پێش پێنج ساڵ ڕوویدا. بوونی تەنها یەک دەسەڵاتی ئیداریی و دەستەبەرکردنی ئاسایش و خزمەتگوزارییەکان بنچینەن بۆ بونیاتنانەوەی شەنگال . شکستی بەردەوام لە دابینکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە بێ ئەمەکییە بەرامبەر دادگەریی و فەراهەمکردنی زەمینەیەکی بە پیت و نموونەییە بۆ تەوژمێکی تازەی توندوتیژیی و ناسەقامگیریی. بە ڕەچاوکردنی ئەمە داوا لە حکومەتی عیراق و حکومەتی هەریمی کوردستان دەکەم کە ڕاوێژ لەگەل سەرکردایەتی ناوخۆی قەزای شەنگال بکەن و بێدواکەوتن کارگێڕیی و پەیکەرێکی سەقامگیریی ئاسایش دابمەزرێنن، بەم جۆرەش ئاسانکاری دابین بکەن بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی ناوچە زیانبەرکەوتووەکان و گەرانەوەی ئاوارەکانی شەنگال.

 

گاله‌ری وێنه‌

 

****

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.