دوو شەممە, 06 ئایار 2019 10:03

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق هیوای ره‌مه‌زانێكی خۆش و ئارام بۆ عیراقییه‌كان ده‌خوازێت

به‌غدا، 6ی ئایاری ٢٠١٩:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، خاتو جینین‌ هێنیس پلاسخارت، سه‌ڵاوی خۆی به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان و به‌تایبه‌تیش موسڵمانه‌كان ده‌نێرێت.

خاتو پلاسخارت له‌مباره‌وه‌ وتی "ره‌مه‌زان مانگی ئاشتی و چاكه‌یه‌ كه‌ تێیدا خێزانه‌كان و براده‌ره‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌. له‌وكاته‌ی كه‌ موسڵمانه‌كان چاكه‌ ده‌كه‌ن و لێبوردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن بیریان بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌چێت."

به‌م بۆنه‌وه‌، ئێمه‌ باس له‌و عیراقییانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئاهه‌نگ به‌ بێ خوشه‌ویستانه‌ ده‌گێڕن كه‌ له‌شه‌ره‌كاندا كوژراون و یانیش له‌ چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنه‌كانیانی. ئێمه‌ هه‌روه‌ها باس له‌و خه‌ڵكه‌ ئاوارانه‌ش‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ناو چادرگه‌كاندان و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.

من هیوادارم كه‌ ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێروبێر بۆ ئه‌م وڵاته‌ و خه‌ڵكه‌ باشه‌كه‌ی. من له‌ قوڵایی دڵمه‌وه‌ هیوای مانگێكی خۆش و ئارامتان بۆ ده‌خوازم و ره‌مه‌زانیشتان پیرۆز بێت.


****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.