سێ شەممە, 28 ئایار 2019 13:53

نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ سەر بە یونامی خوولێکی ڕاهێنانی دەربارەی مافە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە ڕێکخست گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

کەرکوک، عێراق، ٢٨ ئایاری 2019 – رۆژی 27ی ئایاری 2019 نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) و لقی کەرکوکی سەندیکای پاریزەرانی عێراق بە هاوبەشی خوولێکی ڕاهێنانیان دەربارەی" تێگەیشتن لە مسۆگەرکردنی مافە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە" ڕیکخست . حەوت پارێزەر کە یەکێکیان ئافرەت بوو لە ڕاهێنانەکە بەشدار بوون و ، گفتوگۆیەکی کارلێکراویش دوای ڕاهێنانەکە کرا. ئەم ڕاهێنانە دووەمە لە زنجیرەیەک خوولی ڕاهێنان کە ئەمساڵ بۆ ئەندامانی سەندیکای پاریزەرانی عێراق لە کەرکوک ڕێکدەخرێت.

ڕاهێنانەکە بریتی بوو لە پێشاندانی مافەکانی گوومان لێکراو بە گوێرەی یاسا و ڕێوشوێنە عێراقییەکان کە لە لایەن شارەزایی یاسایی باوەڕپێکراو پارێزەر موئەیەد عوبێد ئەلعزی پێشکەش کرا ، هەروەها نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ بابەتێکی پێشکەش کرد دەربارەی مسۆگەرکردنی مافە نێودەوڵەتییەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە هەر وەک چۆن لە ماددەی 14 ی پەیمانی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسییەکان دا هاتووە، کە عێراق تێیدا وڵاتی ئەندامە .

ڕاهێنانەکە پێداگری کرد لەسەر ئەوەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە کاتی بەرانگاربوونەوەی تیرۆر پابەندییەکە دەکەوێتە ئەستۆی هەموو وڵاتان وپاراستنی مافەکانی مرۆڤ مەرجێکە بۆ سترتیجیەکی کارای بەرەنگاربووەنەوەی تیرۆر. هەروەها ئەوەش پێشاندرا کە هەموو رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نابێت لە پابەندییە نێو دەوڵەتییەکانی وڵاتان دەربارەی مافەکانی مرۆڤ دەربچێت بە مافی دادگایی دادپەروەرانەوەش . ئەمەش بنەمایەکە بۆ بەڕێوەبردنێکی دروستی دادپەروەری.

 

گاله‌ري وێنه‌

 

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 28 ئایار 2019 14:10
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.