پێنج شەممە, 30 ئایار 2019 12:12

سیستەمی پسوولەی خۆراک دەکرێتە ئەلیکترۆنی گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

بەغدا ، عێراق، ٢٨ ی ئایاری ٢٠١٩ – وەزارەتی بازرگانی بە پشتگیری ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی ، یەکەمین سیستەمی دابەشکردنی ئەلیکترۆنی دەستپێکرد. دوای ساڵانێک لە سیستەمی دابەشکردنی خۆراک بە شێوەی کاغەز ودەستی بە تێچوونەکی دارایی لە ڕادە بەدەر، ئەمڕۆ ‌هاوڵاتیانی عێراقی دەتوانن بەشە خۆراکی خۆیان ، کە حکومەت بۆیان دابین دەکات ، لە ڕێگای پسوولەیەکی بایۆمەتری زیرەک و پارێزراو وەرگرن .

بەرێز موحەمەد هاشم ئەلعانی ، وەزیری بازرگانی عێراق و چەندین بەرپرسی پلە باڵای حکومەت ئامادەی ڕێورەسمەکە بوون و جۆش و خرۆشی خۆیان بەرامبەر ئەم دەستپێشخەریە دەربڕی و سەرسام بوون بە توانای کارمەندە ناوخۆییەکان کە بە باشی ڕاهێنرابوون بۆ بەکارخستنی ئەم سیستەمە بە شێوەیەکی سەربەخۆ. جەنابی وەزیر ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم سیستەمە ئەلیکترۆنیە حاڵەتەکانی دزی و فرت و فێڵ ناهێڵێت و شەفافیەت و لێپرسینەوەش لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی عێراقی باشتر دەکات.

پسوولە زیرەکەکانی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی بەکاردەهێندرێت بۆ بەڕێوەبردنی داتا وبەشە خۆراکی هاوڵاتیان. وەک بەشێک لە قۆناغی ئەزموونی فراوان دەکرێت بۆ١٠ شوێنی تر نزیکەی ٣٥٠٠٠ هاوڵاتی لێی سوودمەند دەبن، ئەم سیستەمی نوێی دابەشکردنە کە بە هاوبەشی لە لایەن ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی و وەزارەتی بازرگانی جێبەجێ دەکرێت و دابەشکردنی نیشتمانی بەشە خۆراک کە گەورەترین سیستەمی پاراستنی کۆمەڵایەتییە بەشە خۆراک بۆ ٣٩ ملیۆن هاوڵاتی دابین دەکات، بە ئەلیکترۆنی دەکرێت.
ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی بەردەوام دەبێت لە پشتیگیریکردنی حکومەتی عێراق لە قۆناغی ئەزموونی و لە هەمان کاتیشدا کاردەکات بۆ بەتوانا کردنی هاوڵاتیان لە ڕیگای برەودان بە ئاپێک بۆ مۆبایلە زیرەکەکان کە هاوڵاتیان بە هۆیەوە بتوانن داتا و زانیاریەکانیان نوێ بکەنەوە و بە ئاسانیش دەستیان بگات بە خزمەگوزارییە حکومییەکان.


سەرچاوە : ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی
وێنە: مازن عەبدوڵا – نووسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی

ئه‌لبوومي وێنه‌كان

 

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.