چوار شەممە, 05 حوزەیران 2019 09:50

خاتوو هێنیس-پلاسخارتی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان هیوای جەژنی ڕەمەزانێکی پڕ ئاشتی و خۆشی بۆ عیراقییەکان دەخوازێ

بەغدا، عیراق، ٤ی حوزەیرانی 2019- بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان، خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گشت عیراقییەکان و بەتایبەتی موسوڵمانەکان کرد و هیوای جەژنێکی پڕ ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ خواستن.

بەم بۆنەیەوە وتی" جەژنی ڕەمەزان دوای مانگێک لە ڕۆژو گرتن و نوێژکردن دێت، بۆنەیەکی خۆشی ئاهەنگ گێرانیشە بە بەها هاوبەشەکانی کۆمەڵگا و گفتوگۆ و هاریکاری. جەژن کاتێکی گونجاوە بۆ بیرکردنەوە لە ئالنگارییە هاوبەشەکان و دۆزینەوەی ڕێگا چارە بە گوێرەی ئەو بەها گرنگانەی کە هەمانە، با بە هاوکاری رووبەرووی لێکترازان ببینەوە و بە لێکتێگەیشتن ناکۆکییەکان نە‌هێلین بە بەزەیی و کاری خێرخوازی بەرامبەر ئاوارەبوون بوەستین.

جەژنی هەمووتان پیرۆز بێت

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.