یەک شەممە, 21 تەمموز 2019 10:16

فیستیڤاڵی كورته‌ فیلم سه‌باره‌ت به‌ كه‌مینه‌نه‌ته‌وه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ له‌ به‌سڕه‌ گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

به‌سڕه‌، ئوتێلی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سڕه‌، ١٧ ی ته‌موزی ٢٠١٩: - نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یونامی به‌ هاوكاریی ته‌لاری هونه‌ر و كه‌لتوری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی ٣*٣ی سه‌باره‌ت به‌ كه‌مینه ‌نه‌ته‌وه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق به‌ به‌شداریی ٥٦ ژنی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی و سابیئه‌و و كریستان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و هونه‌رمه‌ندان و رۆماننوسان و راگه‌یاندن و خاوه‌ن پێداویسته‌ تایبه‌ته‌كان و كارمه‌ندانی نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و وه‌رزشه‌وانان و گه‌نجان و ئه‌ندامانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدا.

پانێلیسته‌كان تاوتوێی نیگه‌رانییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤیان كرد كه‌ له‌كورته‌ فیلمه‌كان و ئه‌وانی تردا له‌ به‌سڕه‌ نمایش كرابوون له‌گه‌ڵ هه‌ندێ پرسی تری په‌یوه‌ست به‌ مافه‌كانی مرۆڤی وه‌ك بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌ و به‌شوودانی به‌زۆر و شوناس و ئاواره‌بوون و به‌رده‌ستبوونی خوێندن و كاریگه‌ریی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر مافه‌كان به‌ مافی ژیانیشه‌وه‌. ئه‌مه‌ش ٣٤هه‌‌‌مین فیستیڤاڵ بوو له‌و زنجیره‌ فیستیڤاڵه‌ ٣*٣ یانه‌ی كه‌ نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یونامی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا ئه‌نجامی ده‌دات. شایانی باسیشه‌، "ساندرێللا" به‌ باشترین فیلم له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرا.

وێنه‌: نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی


گاله‌رى وێنه‌كان

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.