هەینی, 20 ئەیلول 2019 13:25

یونامی بارەگای موسڵ دەکاتەوە و بەڵێنی درێژەدانیش بە پشتگیری دەدات بۆ پێکهاتەکانی نەینەوا لە قۆناغی هەڵسانەوەی دوای شەڕدا گرنگ

موسڵ، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩:- ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی لە نەینەوا و گەورە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشکاران، یونامی بە فەرمی بارەگای خۆی لە موسڵ کردەوە بە مەبەستی ئامادەبوونی لەو پارێزگاکایەدا لە گەڵ بەڵێندانیشی بە پەرەدان بە پشتگیرییەکانی بۆ خەڵک و دەسەڵاتدارانی ئەو پارێزگایە لە قۆناغی هەڵسانەوەی دوای شەڕدا.

وێڕای بڕینی پەتی سوور وەک هیمایەک بۆ بەفەرمی کردنەوەی بارەگایەکە و چاندنی دارێکیش وەک ڕەمزی ئاشتی، خاتو جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی " کردنەوەی ئەم بارەگایە وەرچەرخانێکی گرینگە و هەنگاوێکیشە بو پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاریمان هەر وەک چۆن رۆڵی ڕووکار (واجیهە) ش دەبینێت لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشکاراندا.

ئەو زیاتر وتی" ڕەگی وشە عەرەبییەکەی "موسڵ" یش هەر خۆی لە خۆیدا مانای بەیەکگەیاندن و بەیەکەوە بوونی تێدایە. ئێمە لە ڕاستیدا دەمانەوێ ئەم بارەگایە بکەینە شوێنی بەیەکگەیشتن بۆ هەموو ئەوانەی کە کار بۆ پەرەپێدان و خۆشگوزەرانی نەینەوا دەکەن و ببێتە شوێنێکیش کە تێیدا دیدەکان بۆ پلان بگۆڕدرێن و پلانەکانیش بۆ راستی. "

لەوەتای ڕزگاربوونی پارێزگا و شارەکەشەوە لە دەستی داعشدا، نەتەوە یەکگرتوەکان بەردەوام کارمەندی خۆی بۆ ئەم شارە ناردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرنامانەی کە دەبنە مایەی گەڕانەوەی ئاوارە ناوخۆییەکان و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن و پەرەدان بە سەقامگیری و یەکڕیزی کۆمەڵایەتی و مافەکانی مرۆڤ و هەڵگرتنەوەی مینی چێندراو و پارچەی نەتەقیوی دوای شەڕ و نۆژەنکردنەوەی خانووە رووخاوەکان و دروستکردنەوەی شوێنەوارە کەلتوری و ئاینییەکانیش. "

هەر لەم بۆنەیەدا، خاتو پلاسخارت سەردانی مزگەوتی بەناوبانگی ئەلنوری کرد که له لایەن داعشەوە خاپور کرابوو کە ئێستا رێکخراوی یونسکۆ ئەرکی نۆژەنکردنەوەی ئەو مزگەوتە و منارە لارە بەناوبانگەکەی موسڵیشی گرتووەتە ئەستۆی خۆی.

خاتو پلاسخارت هەروەها سەردانی بنکەی کارتی نیشتمانیشی کرد کە وا چاوەڕوان دەکرێت لە لایەن بەڕێوبەرایەتی کاروباری مەدەنی و پاسپۆرت و نشینگەوە لە هەفتەکانی داهاتوودا بکرێتەوە. پڕۆژەکە لە لایەن کۆمیساریای باڵای ئاوارەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتگیری دەکرێت کە زیاتر لە ٨٠٠ هەزار دانیشتووانی موسڵ لێی بەهرەمەند دەبن بەو هەزاران کەسانەشەوە کە بە هۆی شەڕەکانی ئەمدواییەوە بەڵگە مەدەنییەکانیان یان ون کردووە یانیش فەوتاون بۆ ئەوەی یارمەتی بدرێن لەسەر دەسڕەسییان بە خزمەتەکانی حکومەت.

****************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.