هەینی, 20 ئەیلول 2019 18:05

سەنتەری سەرچاوەى كۆمەڵگەیی پەرەپێدانی دووبارە یەکخستن و نۆژەنكردنەوە لە عێراق دەکات لەدواى قەيرانەکان

جەلەولا — لەماوەی قەيرانەکانی داعش لە عێراق، نزیکەی ٣.٥ مليۆن كەس ئاوارە بوون، وە لەوانە نزیکەی ١.٥ ملیۆن کەسی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی ڕەسەنی خۆیان لەو کاتەی کە عێراق سەركەوتنى بەسەر داعشەوە لە كانونى يەكەمی ٢٠١٧ ڕاگەياندووە. بەڵام ئەم شوێنانەی کە زۆرترین کاریگەریان لەسەر بووە تاکو ئێستا دەناڵێنن بە دەست کەمبوونی خزمەتگوزارییەکان وە نزمبوونەوەی هەلی ژیان و گوزەران وەهەروەها وێرانکاری ژێرخانى گشتى.

بۆ جێ بەجێ کردنی پێداویستیەکانی گەڕانەوە بۆ دانيشتوانی کارتێکراو وە دووبارە یەکخستنەوەیان بە شێوەیەکی باشتر، ڕێكخراوى نێودەوڵەتى كۆچ شەش سەنتەری سەرچاوەى كۆمەڵگەیی (CRCs) دامەزراندووە بە هاوبەشى لەگەڵ سەنتەری هاوبەشی هەماهەنگی و چاودێری (JCMC) سەر بە حكومەتى عێراقى وەهەروەها هاوبەشە مرۆییەکان.

شەشەم سەنتەری سەرچاوەى كۆمەڵگەیی کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بەڕێوە دەچێت لە ڕۆژی پێنج شەممە (١٩ی ئەیلول) لە جەلەولا سەر بە پارێزگاى ديالە کرایەوە. سەنتەرەکە بەخێرهاتنەوەی زیاتر لە ٢٢٠ هەزار کەسی گەڕاوە کردووە، بە ئامادە بوونى بەرپرسانی حكومەت، پارێزگارى جەلەولا و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی مرۆییی خۆجێی و نێودەوڵەتی هاوبەش.

ئامانجى سەنتەری سەرچاوەى كۆمەڵگەیی زیادکردنی دەرفەتی دووبارە یەکخستنەوەی کۆمەڵایەتیی و ئابووری بەردەوام لە ڕێگەی ئاسان كردنی پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ خێزانە گەڕاوەکان وەهەروەها خێزانە ئاوارەکان لەگەڵ كۆمەڵگا خانەخوێیەکان. ئەم سەنتەرانە کار دەکەن وەك سەنتەری یارمەتی دان وەهەروەها کارلێك کردن لەسەر هەموو ئەو كۆمەڵگاو پەیمانگا گشتیانەی كە پشتگيرییان دەكەن وەکو: حكومەت، ئاژانسەکانی نەتەوە يەكگرتووەكان، ڕێكخراوە نا حکومیەکان، ڕێكخراوەکانی كۆمەڵگاى مەدەنى و لایەنە کاراکانی خۆجێی ديكە.

چالاكییەکانی سەرەکیی سەنتەری سەرچاوەى كۆمەڵگەیی بریتیە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و بڵاوكردنەوەى زانيارى، ڕاوێژکاری یاسایی و نوێنەرايەتى، چاڵاكيىەکانی فێرکردنی نافەرمی، ڕاوێژکاری تایبەت بە نیشتەجێ بوون و پارچەزەوی و مووڵك، دەرفەتى ژیان و گوزەران و بنیاتنانی تواناسازی و کارامەیی وەهەروەها رەوانکردنی ڕاستەوخۆ بۆ خزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە پاراستن، تەندروستيى دەروونى و پشتگيريى دەروونی و کۆمەڵایەتی، و خزمەتگوزاریەکانی تر لە چوارچێوەی ئەو شوێنانەی کە سەنتەری سەرچاوەى كۆمەڵگەیی دەگرێتە خۆ.

” سەنتەرەکانی سەرچاوەى كۆمەڵگەیی بەشێکی گرنگە لە هەوڵەکانمان بۆ مامەلە کردن لەگەڵ تاکە کەسی ئاوارە لە پێش و لەدواى گەڕانەوە، وەهەروەها تێگەیشتن بە پێداویستیەکانیان بۆ ئەوەى توانای وەڵامدانەوێکی كاريگەرمان هەبێت لەگەڵ دابین کردنی خزمەتگوزارییەکان وەهەروەها دەرفەتی دامەزراندن. سەنتەرەکانی سەرچاوەى كۆمەڵگەیی يارمەتیمان دەدات بۆ دانانی میکانیزمیەکان بۆ ئاسان کردنی گەڕانەوەیەکی سەلامەت وە دووبارە یەکخستنەوەی دانيشتوانى تێكەڵ لە كۆمەڵگاکانی کارتێکراو،" بەرێز ناسر عەبدولسەتار، بەڕێوەبەری سەنتەری هاوبەشی هەماهەنگی و چاودێری ووتویەتی.

وەهەروەها لە بارەی ئەم سەنتەرانە، بەرێز گێرارد وایت، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق ووتویەتی، "ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ يەكێكە لە ڕێکخراوە هاوبەشەکان کە كار دەكەن بۆ جێ بەجێ کردنی پاراستن، تەندروستى، ژیان و گوزەران وەهەروەها فێرکردن لە رێگەی تۆڕی سەنتەرەکانی سەرچاوەى كۆمەڵگەیی. بە هەماهەنگى لەگەڵ حكومەت، زۆر گرنگە كە ئێمە بەردەوام بین لە پشتگیری کردن لە کۆمەڵگە زیان لێکەوتووەکان بە چارەسەری هەمیشەیی، وەكو ستراتیژیەکانی یەکخستنەوەی درێژخایەن و دابين كردنى خزمەتگوزاریە سەرەکییەکان."

ڕێ و ڕەسمی کردنەوەی سەنتەری سەرچاوەى كۆمەڵگەیی لە جەلەولا دوابەدوای کردنەوەی سەنتەری سەرچاوەى كۆمەڵگەیی لە بەیجێ سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین دێت کە لە سەرەتای مانگی ئەيلول کراوەتەوە. سەنتەرەکان دەکرێنەوە لە يەكشەممەوە بۆ پێنج شەممە، و كاتەكانى كار كردن بڕيار دەدرێت لەلايەن هاوبەشانی جێبەجێ كردن.

سەنتەرەکانی سەرچاوەى كۆمەڵگەیی لە بەیجێ و جەلەولا لە چوارچیوەی پرۆژەی "گەڕانەوەی سەلامەت – یارمەتییەکانی تایبەتمەند بە دووبارە یەکخستنەوەو بوژانەوە لە شوێنەکانی گەڕانەوە لە عیراق (عەودە ئەمینە) دامەزراوە، وە لەلایەن يەكێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی کراوە. ئەم پرۆژەیە بەشدارى دەكات بۆ باشتر كردنی بەڕێوەبردنى كۆچ كردن لە عێراق و ئامانجی بنیاتنانی توانستی كۆچبەران وە ئەو کەسانەی کە بەزۆرەملێ ئاوارە بوون وەهەروەها كۆمەڵگا خانەخوێیەکان.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە بەشی هەڵمەتی راگەیاندن سەر بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق لەسەر ئەم ئیمێلە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

یاخود پەیوەندی بکە بە سەنتەری هاوبەشی هەماهەنگی و چاودێری لەسەر ئەم ئیمێلە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.