دوو شەممە, 30 ئەیلول 2019 10:45

سەکۆیکاری "گەنجانی عێراق : پێشەنگ لە دایەلۆگ و ئارامی" لە دیوانیه

دیوانیه‌، ٢٩ ئەیلوولی ٢٠١٩:- گه‌نجانی دیوانییه‌ هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ ره‌خسا كه‌ ده‌نگ و هیوا و نیگه‌رانییه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵگاكانیان و وڵاته‌كه‌یان لە سه‌كۆیكارێك، كه‌ ١٢ هه‌مینه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا، بخه‌نه‌ڕوو ، له‌ ژێر سەرباسی " گەنجانی عێراق: پێشەنگ لە دیالۆگ و ئارامی" له‌ لایه‌ن یونامییه‌وه‌ له‌ رۆژانی ٢٦-٢٨ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجامدرا، بە هەماهەنگیی لەگەڵ لێژنەی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، و رێکخراوی ئەمەلی عێراقی.

لەو سەکۆیکارەدا، ١٧ گه‌نجی نێرینه‌ و ٦ گه‌نجی مێیینه‌ لە تەواوی پارێزگایەکەدا بەشدارییان کرد و تاوتوێی چەندان پرسی گرنگی پەیوەست بە گەنجانیشیانەوە کرد کە گرینگترینیان بریتی بوون لەوەی کە چۆن گەنجان بتوانن چالاکانە لە پرۆسەی سیاسیدا بەشداربن لە گەڵ تاوتوێكردنی شێوازه‌كانی رخساندنی هه‌لی كار و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه‌ رووبه‌رووی گه‌نجانی خۆبه‌خش و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌بنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باسكردنی نیگه‌رانییه‌كانییان سه‌باره‌ت به‌ چۆنایه‌تیی خزمه‌ته‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌و پارێزگایه‌كه‌دا و هه‌روه‌ها كه‌میی كه‌ره‌سه‌ی پزیشكی و بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ناو گه‌نجاندا.

شایانی باسە، لە دوا رۆژی سەکۆیکارەکەدا له‌ رۆژی ٢٨ی ئه‌یلولدا،چه‌ند به‌رپرسێكی پارێزگایه‌كه‌ش‌ كه‌ بریتی بوون له‌ بەڕێز مالیك كازم ئه‌لحوسه‌ینی، جێگری دووه‌می پارێزگاری دیوانییه‌، و ٢ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش كه‌ بریتی بوون له‌ ئه‌یاد ته‌لیعه‌ ئه‌لمیالی، به‌رپرسی به‌شی هه‌ماهه‌نگیی و لێژنه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و زوحا ئه‌لحوسه‌ینی، له‌ لێژنه‌ی په‌روه‌رده،‌ به‌شدارییان له‌ سه‌كۆیكاره‌كه‌دا كرد.

شایانی باسه‌، له‌و سه‌كۆیكاره‌، به‌ڕێز مانجۆ ماسیۆ، به‌رپرسی به‌شی سیاسیی یونامی، ده‌سخۆشی له‌و تاوتوێیه‌ گه‌رموگوڕه‌ی گه‌نجان كرد له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ ناوخۆییه‌كاندا. ئه‌و وه‌ك نمونه‌یه‌كی مه‌زنیش باسی گرێتا سه‌نبێرگی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵه‌ی كرد كه‌ چالاكوانێكی سویدیی بواری ژینگه‌یه‌ ویه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ توانی گوڕوتین بداته‌ ته‌واوی بزوتنه‌وه‌ی‌ ژینگه‌یی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. ئه‌و داوای له‌ گه‌نجان كرد بۆ باوه‌ڕبوون به‌ تواناكانی خۆیان بۆ گۆڕانكاری له‌گه‌ڵ هاندانیشیان بۆپێكه‌وه‌ كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوخۆیی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه‌ رووبه‌رووی پارێزگایه‌كه‌ ده‌بنه‌وه‌. ئه‌و هه‌روه‌ها هانیشی دان له‌سه‌ر ده‌ربڕین ڕاووبۆچوونیان بۆ گوڕانكاری به‌ به‌شداربوونیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا.

چالاکییەکە بەشێکە لە ئەرکی پێسپێردراوی یونامی سەبارەت بە پشتگیریکردنی گەنجان و بەشدارییە کاریگەرییەکانیان لە ژیانی گشتیی عێراقدا. پێشتریش چەندان سەکۆیکاری هاوشێوە لە ئەنبار و بابل و بەسرە و کەربەلا و واست و نەجەف و سلێمانی و دهۆک و هه‌ولێر و نەینەوا و دیاله‌ ئەنجام درابوون.

*******************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ جێگری به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز خالید ده‌هاب ‌‌به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.