خۆپیشاندەران داوای چاکسازی ئابووری و هەلی کار و خزمەتگوزاری گشتیی تۆکمە و بەرپرسیارێتی و حکومڕانیەتێکی دادپەروەر و بێ لایەن و کۆتاییهێنان بە گەندەڵی دەکەن. بەڕێزیان وتی "ئەمانە داواکاری ڕەوا و لەمێژینەن. دیالۆگی ڕاستەوخۆ بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەرەو پێشەوە و ئەنجامی دەستبەجێ و هەستپێکراو زۆر گرنگن."
خاتو هێنیس-پلاسخارت داوای لە دەسەڵاتداران کرد کە ئەوپەڕی دانبەخۆدابگرن لە مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندەران و ڕێگە بە خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان بدەن بۆ ئەوەی بە ئازادانە بیروڕای خۆیان دەرببڕن بە گوێرەی یاسا. بەڕێزیان وتی :"پاراستن و پیادەکردنی مافی خۆپیشاندان نیشانەی پێگەیشتوویی سیاسی و دیموکراسییە. هەروەها بەکارهێنانی هێز تەنها ئاگری تووڕەیی خۆشدەکات. دەستبەجێ هێمن کردنەوەی بارودۆخەکە زۆر پێویستە." بەڕێزیان هۆشداریدا کە ئەگەر لایەنی تر بێنە ناو خۆپیشاندەران بە ئەجێندای سیاسی و مەبەستی تر ئەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر داواکاری ڕەوای خۆپیشاندەران دەبێت.
****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه پهیوهندی بكهن به بهرپرسی نوسینگهی راگهیاندن و تهبێژی (یونامی) بهڕێز سهمیر غهتاس به ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یانیش به ژماره تهلهفۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١