هەینی, 04 تشرینی یەکەم 2019 13:14

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستخۆشی لە لێدوانی بەڕێز عادل عەبدولمەهدی دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە دەبێ دیالۆگ ڕێگە خۆش بکات بۆ تێگەیشتن و ئاشتەوایی و بەرەوپێشچوون

بەغدا، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩- خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، دەستخۆشی لە لێدوانەکەی دوێنێ شەوی سەرۆک وەزیران عادل عەبدولهەمدی دەکات و جەخت لەسەر پێویستیی یەکڕیزی و دیالۆگ و کارکردن دەکاتەوە.

خاتو هێنیس-پلاسخارت وتی: "عیراقییەکان لە ڕابردوودا بەسەر ئاڵنگاری زۆر سەخت سەرکەوتوون. ئیرادە و گیانی یەکڕیزی سەرکەوتووبوو لەدژی داعش، کە دوژمنێکی زۆر بێ ویژدان بوو و مەترسی خستبووە سەر بوونی وڵاتەکەش. ئەگەر عیراقییەکان دەیانەوێ وڵاتێکی گەشەسەندوو و گشتگر و خۆڕاگر بنیادبنێنەوە – نەتەوەیەک کە شکۆمەندییەکەی ئەوەندە بەهێزە کە دەتوانێ بەرهەڵستی ئەو دەستە و لایەنانە بکات کە دەیانەوێ کۆسپ بخەنە بەردەم سەقامگیری عیراق بیگەڕێننەوە بۆ پاشەوە – ئەوا هەمان یەکڕیزی پێویستە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی سەرکەوتووبێت. ئەمە دەرفەتێکە بۆ بەرەوپێشچوون. بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە دەبێ کاری هەرە لەپێشینەبێت لەپێش هەموو بابەتەکانی تر. خەڵک و هێزە ئەمنییەکان پێویستە دەست لەناو دەست بن بۆ بەرگریکردن لەو سەرکەوتنانەی کە بە ئازار بەدەست هاتوون. دەبێ دیالۆگ ڕێگە خۆش بکات بۆ تێگەیشتن و ئاشتەوایی و بەرەوپێشچوون."

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وتی: "داواکارییە لەمێژینەکان داواکاری ڕەوان بۆیە ئەنجامی خێرا و هەستپێکراو گرنگیی زۆریان دەبێت بۆ بەدەستهێنانەوەی متمانەی شەقام. لە هەمان کاتیشدا، ناتوانرێت پێشبینی چارەسەری خێرا و موعجیزە بکەین لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکانی پێشتر و ئاڵنگارییەکانی ئێستادا. هەروەها حکومەت ناتوانێ بە تەنیا ئەمانە ئەنجام بدات، بەڵکو ئەمانە لێپرسراوێتی هاوبەشن. ئاڵنگارییە سەرسەختەکانی عیراق بە شەو و ڕۆژێک نەهاتوونەتە پێشەوە و مەرج نیە بەرهەمی کرداری عیراقی بن. ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە کە دەرەنجام و چارەسەرییەکان پێویستیان بە کاتە. عیراقییەکان پێویستە بەرەوپێشەوە بچن بە یەكڕیزی و نەتەوە یەکگرتووەکانیش شانبەشانیان لەگەڵیاندا دەبێت."

****

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.