پێنج شەممە, 31 تشرینی یەکەم 2019 16:55

عێراق لەبەر دەم دووڕیاندایە : نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دایەلۆگی نیشتمانی دەکات

بەغدا، ٣١ی تشرینی یەکەمی 2019 - لەوەتەی خۆپێشاندانەکان لەسەرەتای تشرینی یەکەمدا چەندین ناوچەی عێراقی گرتۆتەوە ، نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ژمارەیەکی بەرفراوانی عێراقییەکان بەشدارە لە دۆزینەوەی چارەسەرییەکان. هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە بە بەردەوامی داوای پاراستنی خۆپێشاندەرە ئاشتی خوازەکان و پێویستی جێبەجێکردنی داوا ڕەواکانیشانمان کردووە . ئێمە بەردەوامیشین لە ئیدانەکردنی زیانە گیانییەکان و بریندار لێکەوتنەوە زۆرەکان و هێرشکردنە سەر موڵک و ماڵی گشتی بە توندترین دەستەواژە . هەروەها جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی دۆخەکە لە گشت بارەکاندا.

لە دوای سەردانیکردنی خۆپێشاندەران ، خاتوو جێنین هێنیس- پلاسخارت ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق تێبینی ئەوەی کرد " لە سەرشەقامەکان ئافرەتان و پیاوان و گەنجان و بەساڵاچووانم بینی وەکو خۆشەویستیەک بۆ وڵاتەکەیان ئاڵای عێراق کۆی دەکردنەوە. دیموکراسی مافی بە عێراقییەکان داوە کە دەنگیان بیستراو بێت و لێپێچینەوە لە سەرکردەکانیان بکەن. ئەمڕۆ عێراق لەبەردەم دووڕیانێک دایە : یان پێشوەچوون لە میانەی گفتوگۆ یانیش پەرتەوازەبوون و هەڵوەشانەوە. توندوتیژیی توندوتیژیی تر بە دوای خۆیدا دەهێنێ. گفتوگۆیەکی نیشتمانی جەماوەری دەتوانێت عێراقیەکان کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی نەخشە ڕێگایەک بکێشن بۆ عێراقێکی سەقامگیر و خۆشگوزەران. خستنە ڕووی تەواوی زانیاری و ڕاستی و ژمارەکان دەبێتە کلیلی سەلماندن. شێواندنی ڕاستییەکان تەنها توڕەیی و ڕق و کینە زیاد دەکات".

بە ئاماژە کردن بۆ ئەم ساڵیادەی نەتەوە یەکگرتووەکان نوێنەری تایبەت وتی" ٧٤ ساڵ لەمەوبەر ، عێراق لەگەڵ ٥٠ وڵاتی تر ، نەتەوە یەکگرتووەکانیان دامەزراند ، کە ئێستا بنەما سەرەکییەکانی زیاتر گرنگن لە هەر کاتێکی تر ." دووپاتکردنەوەی باوەڕبوون بە مافە سەرەکییەکانی مرۆڤ" و "پتەوکردنی پێشووەچوونی کۆمەڵایەتی و باشترکردنی ئاستەکانی ژیان لە کەشێکی فراوانی ئازادییدا". عێراق لە ناو نەتەوە یەکگرتووەکان دایەو نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە عێراقە. ئەمڕۆ ئێمە لەگەڵتانین ، ئامادەشین ئەگەر داوامان لێکرا، بۆ کۆکردنەوەی گشت لایەنەکان و هەنگاونان بەرەو نەخشە ڕێگایەک کە داواکارییە ڕەواکانی خەڵکی عێراق جێبەجێبکات"

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.