پێنج شەممە, 07 تشرینی دووەم 2019 11:36

راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ ده‌درێته‌ پاڵ وته‌بێژی سكرتێری گشتی سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانی عیراق

سكرتێری گشتی نیگه‌رانی زۆری خۆی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی مردن و برینداربوون له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای عیراقدا. ئه‌و راپۆرتانه‌ش كه‌ باس له‌ به‌كارهێنانی چه‌ك دژی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن به‌ ڕاستی مایه‌ی نیگه‌رانین.

سكرتێری گشتی داوا له‌ گشت لایه‌نه‌كان ده‌كات خۆيان دوور بگرن له‌ به‌كارهێنانی توندوتیژی و هه‌روه‌ها داواى لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ربه‌ستانه‌ش ده‌كات له‌ هه‌موو كاره‌ توندوتیژییه‌كاندا. ئه‌و دیسانه‌وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گفتوگۆی پڕمانا ده‌كاته‌وه‌ له‌ نێوان حكومه‌ت و خۆپیشانده‌راندا.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.