چوار شەممە, 20 تشرینی دووەم 2019 20:11

ڕەشنووسی یاسای هەڵبژاردن : نەتەوە یەکگرتووەکان داوای باشترکردنی دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ داواکاری خەڵک بگونجێت

بەغدا،٢٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩- چاکسازی لە بواری ‌هەڵبژاردنەکان داواکارییەکی سەرەکی زۆربەی خۆپێشاندەرە ئاشتیخوازەکانە. لەم چەند هەفتەی دواییدا، دەسەڵاتدارانی عێراق لە کۆششدان بۆ بەدەنگەوەهاتنی داواکاری خەڵکی بۆ یاسایەکی هەڵبژاردن کە داوکاری خەڵکی تێدا جێبەجێ بکرێت بەوەی پێیەی پرۆسەی ‌هەڵبژاردن شەفاف و ئازاد و دادپەروەرانە بێت . ئەم پرۆسەیە هیی عێراقیەکانە و عێراقییەکانیش ڕابەرایەتی دەکەن ، هەروەکو پێویستە وابێت . لەسەر داواکاریش شارەزایانی بواری هەڵبژاردنەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیریی تەکنیکی و شیکاری زیاتریان پێشکەش کردووە بە گواستنەوەی ئەزموونی نێودەوڵەتیشەوە.

ڕەشنووسی یاسای هەڵبژاردنەکان کە ئێستا لە ئەنجو،ەنی نوێنەران پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت پێویستی بە باشترکردن هەیە بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەڵ داواکارییەکانی خەڵکی.

خاتوو جێنین هینیس-پلاسخارت،نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق تێبینی ئەوەی کردبوو " لە دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانە لێکۆڵینەوە لەم پرۆژە یاسایە بکات بەو شێوەیەی ئەوان بە گونجاوی دەزانن. بەڵام وا داخوازم داوا لە پەرلەمانتاران بکەم ، لەسەر داواکارییە ڕەواکانی دەنگدەرانیان بۆ هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و ئازاد و جێمتمانە ڕەفتار بکەن . و بە دڵسۆزییەوە هیوا داریشم بژاردەکانیان بەشدارییەکی کارگەری هەبێت بۆ گەڕاندنەوەی هیوا بۆ زۆرێک لە عێراقییەکان بۆ ئاییندەیەکی ڕۆشناتر . نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەو پەڕی ئامادە باشیدایە بۆ یارمەتیدان لە داڕشتنی یاسایەکی هەڵبژاردنەکان کە بە تەواوی خواستەکانی گەلی عێراقی تێدا جێبەجێ بکرێت".

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.