هەینی, 29 تشرینی دووەم 2019 17:40

خاتو مارتا روێداسی جێگری نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگسازی بواری نشینگە و مرۆیی لە عێراق سەردانی سلێمانی ده‌كات گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

هەرێمی كوردستانی عێراق، سلێمانی،٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ :- ئەمڕۆ خاتو مارتا روێداس، جێگری نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگسازی بواری نشینگە و مرۆیی بۆ عێراق، سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکری پارێزگاری سلێمانی کۆبۆوە بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتەکانی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ئاوارە ناوخۆییەکان و پەنابەرانی سوریا.

دواتر سەردانی نەخۆشخانەیەکیشی کرد کە لەوێ لەمدواییەدا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی قاوشێکی بۆ بارودۆخی تەنگەتاوی دروست کردووە لەگەڵ ٥٠ قەڵەوێڵەی کارەبایی بەمەبەستی فراوانکردنی خزمەتەکان بۆ خەڵک.

ئەو هەروەها لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوە ناحکومیەکان و ئاژانس و فەند و بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش
کۆبۆوە کە لە سلێمانی یارمەتیی مرۆیی پێشکەش دەکەن و پرۆژەی گەشەپێدان ئەنجام دەدەن.


وێنەکان: بەشی راگەیاندنی یونامی ، سیلیا تۆمسۆن و رێکخراوی تەندروستی جیهانی

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.