هەینی, 29 تشرینی دووەم 2019 17:47

ڕاگەیاندراوی وتەبێژی سکرتێری گشتی سەبارەت بە عێراق (وەرگێڕانی نافەرمی)

سکرتێری گشتی لە ناخەوە نیگەرانە سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە بەردەوامبوونی بەکارهێنانی چەک دەکەن دژی خۆپیشاندەران لە عێراق کە بووەتە مایەی بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراو و بریندار بەوەی ئەمڕۆی شاری ناسرییەشەوە.

ئەو داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە خۆیان لە بەکارهێنانی توندوتیژی دوور بگرن و بگرە زیاتر دەست بە گفتوگۆی ئاشتییانەش بکەن لە پێناو بەرژەوەندیی عێراق و خەڵكەکەی.

هەروەها سکرتێری گشتی دوپاتی داوایەکەی دەکاتەوە لە دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن و پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و ڕێزگرتن لە ئازادیی ڕادەربڕین و گردبوونەوە لە گەڵ بەزوویی دەستکردن بە لێکۆڵینەوە لە هەموو کارەکانی توندوتیژی.

ئەو زیاتر پابەندبوون بە پاراستنی دەزگا دیپڵۆماسییەکان و کارمەندەکانیان و کەلوپەلی تایبەتی وەبیر دەسەڵاتدارانی عێراق دەهێنێتەوە.


ستیفن دوجاریک
وتەبێژی سکرتێری گشتی
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
نیۆرک

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.