یەک شەممە, 15 کانونی یەکەم 2019 10:27

لێدوانی ڕۆژنامەیی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان – عێراق

١٣ی کانونی دووەمی ٢٠١٩
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پێشوازی لەو هەوڵانە دەکەن کە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی گشتگیر لە نێوان حکومەت و گەلی عێراق گیراونەتە بەر، لە پێناو ئەنجامدانی چاکسازییەکی خێرا بە مەبەستی جێبەجێ کردنی داخوازییە ڕەواکانی پەیوەست بە دەرفەتی ئابوریی و حوکمڕانی و یاساکانی هەڵبژاردن. ئەندامانی ئەنجومەن پشتگیریی خۆیان بۆ سەربەخۆیی عێراق و سەروەری و یەکێتی و یەکپارچەیی خاکەکەی و خۆشگوزەرانی دووپاتدەکەنەوە.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ئەوپەڕی نیگەرانی خۆیان دەربڕی بەرامبەر ئەو زیانە گیانییانەی کە خۆپێشاندەرە بێ چەکەکان بەریان کەوتووە لە کوشتن و شێواندن و گرتنی هەرەمەکی. ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش مافی گردبوونەوەی ئاشتییانە لە عێراق بە ڕەوا دەبینن و داواش لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەن کە لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف و خێرا بکەن لەسەر ئەو کردە توندوتیژییانەی بەرامبەر خۆپێشاندەران کراون. هەروەها ئەندامانی ئەنجومەن نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە هەمبەر کوشتن وشێواندنی خۆپێشاندەرانی بێ چەک و هێزەکانی ئاسایشیش. ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش نیگەرانە بە تێوەگڵانی گروپە چەکدارەکان لە کردەکانی کوشتن لە دەرەوەی چوارچێوەی دادگایی و ڕفاندن. ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش داوای ئەوپەڕی دان بەخۆدا گرتن دەکات و هەموو لایەکیش هان دەدات کە پەنا بۆ توندو تیژیی نەبەن و ژێرخانە سەرەکییەکانیش تێکنەدەن.

ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش پشتگیریی خۆیان بۆ ئەو هەوڵانە دووپات کردەوە ، کە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق(یونامی) و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی جێنین هێنس-پلاسخارت ڕابەرایەتی دەکەن ، بە گوێرەی بڕیاڕی ٢٤٧٠ ی ساڵی ٢٠١٩ ، بە مەبەستی پشتگیری کردن و یارمەتی دانی حکومەت و گەلی عیراق لە پێناو ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی سیاسی گشتگیر و ئاشتەوایی نیشتمانی و کۆمەڵگایی و پێشکەش کردنی یارمەتی لە بواری هەڵبژاردنەکان بە حکومەتی عێراق و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پشتگیری خۆیان دووپات کردەوە بۆ بەردەوام بوونی عێراق لە هەوڵەکانی دوای کۆتایی هێنانی ململانێکان لە بوژانەوە و سەقامگیریی و دووبارە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپیدان و چاکسازی بۆ ئەوەی پێداویستی عێراقییەکان جێبەجێ بکریت و ئاسایشی عێراقیش جەختی لەسەر بکرێتەوە بە تایبەتیش لە دوای سەرکەوتنی عێراق بەسەر داعش، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پابەندبوونی عێراق بەو بەهایانەی لە دەستوردا هاتوون و وەڵامدانەوەی پێداویستیی عێراقییەکان بەئافرەتان و گەنجان و منداڵان و ئاوارەکان و پێکهاتە ئتنی دینییەکان بە گرنگ دەزانێت.


وەرگێڕان لەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.