چوار شەممە, 18 کانونی یەکەم 2019 19:48

ناوزەد کردنی بەربژێرێک وەک سەرۆک وەزیران: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە کار بۆ بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق بکرێت


بەغدا، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ :- بەو پێیەی کە بەیانی دواوادە دەستوورییەکەی ناوزەدکردنی سەرۆک وەزیرانە، یونامی داوا لە سەرکردە سیاسییەکان دەکات بۆ ئەوەی سەبارەت بە دەستنیشانکردنی بەربژێرێک بو سەرۆک وەزیران بگەنە سازان لە پێناو بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق و داواکاریی خۆپیشاندەراندا. وێڕای ئاماژەکردنیشی بە ناسکیی بارودۆخی عێراق، خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، وتی "کات لەم قۆناغەدا لەوپەڕی گرینگیدایە و بارودۆخەکەش پێویستی بە هەنگاوی یەکلاکەرەوە هەیە چونکە عێراق چیتر بەرگەی چارەسەری فریاگوزارییانە کاتی و رێوشوێنی زۆردارانە ناگرێت."



لە کاتێکدا وتووێژ سەبارەت بە دەستنیشانکردنی بەربژێرێک بو سەرۆک وەزیران لە ئارادایە، وڵات ڕوبەڕووی شاڵاوێک لە رفاندن و بەئامانجگرتنی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و خۆپیشاندەران بووەتەوە. خاتو جینین هەروەها وتی "ئەوپەڕی بەرپرسیاریی دەوڵەتە کە هاوڵاتیانی خۆی بپارێزێت. رفاندن و گرتنی نایاساییانە و کوشتنی قێزەونانە هەرگیز جێگەیان لە دیموکراسیدا نابێتەوە. ئەمە هەرگیز نابێت وەک دۆخێکی ئاسایی سەیر بکرێت. سەرکردە سیاسیەکانی عێراق پێویستە ئەم بەرپرسیارییە بە وەڵامدانەوەی بەپەلەی داواکاریی رەوای خۆپیشاندەران لە ئەستۆ بگرن. "


****************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ جێگری به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز خالید ده‌هاب ‌‌به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.