دوو شەممە, 30 کانونی یەکەم 2019 12:44

پەیامی خاتوو هێنیس پلاسخارت نووێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بۆنەی ساڵی نوێ

بە بۆنەی ساڵی تازەی ٢٠٢٠ ، خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان جوانترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی هەموو عێراقیەکان دەکات

لە چەند مانگی رابردوودا زۆر عێراقی بۆ ئەوەی دەنگیان ببیسترێت لە داواکردنیان بۆ وەدیهێنانی گۆڕانکاری لە عێراقدا ئەوپەڕی باجیان دا.

ئاواتی ئێمەیە کە هەموو کوڕان و کچان و پیاوان و ژنانی عێراق ئەنجامی بڕیاری بوێرانەیان لە گەشەکردنێکی هەمیشەییدا ببیننەوە.

بەو پێیەی ئێمە چاومان لە سەر ئایندەیە، دەنگم دەخەمە پاڵ دەنگی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز ئەنتۆنیۆ گوتێرس لە هەڵچنینی ئاواتمان لەسەر گەنجانی جیهان کە دەڵێت "درێژە بە دەنگهەڵبڕین و بیرکردنەوەی قوول بدە و دواتریش دەست بە فشار کە."

جیهان پێویستی پێیەتی. هیوادارین ساڵی تازە ٢٠٢٠ ببێتە مایەی ئاشتی و تەندروستیی باش و بەختەوەری بۆ عێراق.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.