دوو شەممە, 30 کانونی یەکەم 2019 13:04

پەیامی ئەنتۆنیۆ گوتێرێس ، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بۆنەی ساڵی نوێ گرنگ

پەیامی ساڵی نوێ لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە

لێرە ، لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ، بەشدار دەبم لەگەڵتان لە پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ .

ئێمە پێ دەنێینە ساڵی ٢٠٢٠ ، کە چواردەورمان ئاسۆ نادیار و نا ئارامە.

لەگەڵ بەردەوامی نایەکسانیی و هەڵکشانی ڕق و کینە

لە جیهانێکی شەڕو شۆڕاویی و هەسارەیەکی ڕووەو گەرمی

گۆڕانی کەش وهەوا بە تەنیا تاکە گرفتی درێژ خایەن نیە ، بەڵکو مەترسیەکی ئاشکرا و بەرچاوە .

ئێمە ناتوانین ببینە ئەو نەوەیەی کە سەرگەردانە لە کاتێکدا هەسارەی زەوی دەسووتێ.

بەڵام تروسکەی هیواش هەیە

ئەمساڵ ، پەیامی ساڵی نوێم ئاراستەی گەورەترین سەرچاوەی ئەو هیوایە دەکەم : گەنجانی جیهان

هەر لە کردە ژینگەییەکان تا یەکسانی جێندەریی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و مافەکانی مرۆڤ ، ئێوە نەوەی گەنج لە هێڵەکانی پێشەوە و لە سەرە دێرەکاندان .

من ئیلهام لە گوڕ و تین و کۆڵنەدانتان وەردەگرم .

ئێوە ، مافی خۆشتانە ، داوای ڕۆڵ دەکەن لە داڕشتنی ئایندە.

من لەگەڵ ئێوەم

نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیرییتان دەکات و لە پێناو ئێوە کاردەکات .

ساڵی ٢٠٢٠، یادی حەفتاوپێنچەمین ساڵی دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکانە

ئێمە لە سەروبەندی ڕاگەیاندنی " دەیەیەک لە کردار لە پێناو وەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشە پێدانی بەردەوام" ین ، کە نەخشەی کارمانە لە پێناو جیهانگیرییەکی دادپەروەرانە.

ئەم ساڵ ، جیهان پێویستی بە گەنجان هەیە بۆ دەربڕینی بیرو ڕاکانیان . بەردەوام بن لە بیرکردنەوەی داهێنەرانە ، ئاسۆکانتان فراوان کەن ، بەردەوام بن لەسەر گوشارە پێویستەکان .
‌لە ساڵی ٢٠٢٠ هیوای ئاشتی و کامەرانیتان بۆ دەخوازم

سوپاس

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.