پێنج شەممە, 12 کانونی یەکەم 2013 03:00

گه‌شه‌دان به‌ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق: دروستكردنی پرد له‌ نێوان كۆمه‌ڵگاكاندا

نووسراوە لەلایەن: 

"جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ-ئه‌م ئامڕازه‌ گه‌وه‌ره‌ و كاریگه‌ره‌-له‌و چه‌مكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ ته‌نها له‌ رێگه‌ی گه‌شه‌پێدان و  پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤییه‌ بنچینه‌ییه‌كان و ئازادی تاكه‌كانه‌وه‌ خۆشگوزه‌رانی و دادوه‌ری و ئاشتی جیهانی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت." 

 

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ له‌ رۆژی ١١ كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٣دا له‌ به‌غداد قسه‌ بۆ یو سانتی سكرتێری پێشووی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات . 

ئه‌و له‌ وته‌ ده‌سپێكه‌كه‌ی له‌ رێوره‌سمی  رۆژی مافی مرۆڤ له‌ به‌غداد و تی ‌ "عیراقییه‌كان زۆر باش له‌ مانای پێشێلكردنی مافه‌ مروڤییه‌ بنچینه‌ییه‌كان ده‌گه‌ن به‌ڵام ئه‌وان ناچار كرابوون كه‌ له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی رژێمی سته‌مكاری پێشوو بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌ شه‌ڕ و داگیركردن و شه‌ڕی چه‌كدرانه‌ بێده‌نگ بن. 

به‌شدارانی كۆنفرانسی رۆژی مافی مرۆڤ له‌ ئوتێل ره‌شید داوای یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگیان لێكرا بۆ رێزگرتن له‌ هه‌موو ئه‌و عیراقییانه‌ی كه‌ له‌ داكۆكیكردنی مافی مرۆڤ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و هه‌روه‌ها بۆ رێزگرتنیش له‌ نیلسۆن ماندیلای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فریقای باشور و داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ.

ئه‌م رێوره‌سمه‌ی ئه‌مساڵ بووه‌ مایه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ كۆكردنه‌وه‌ی نوێنه‌رانی حكومه‌ت و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ و كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان. هه‌روه‌ك چۆن ‌ بۆنه‌یه‌كیش بوو بۆ خه‌ڵاتكردنی كاره‌ نایابه‌كانی هاوڵاتیانی ئاسایی عیراق كه‌ بوێرانه‌ له‌ عیراق داكۆكییان له‌ مافه‌ مرۆڤییه‌ بنچیپنه‌ییه‌كان كردبوو. فرانسیسكۆ مۆتای به‌رپرسی نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و نوێنه‌ری كۆمیسارانی باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رێزیان له‌ ٥ چالاكوانی عیراقی گرت و ڕێزێكی تایبه‌تیشیان بۆ چالاكوانان‌ و نوێنه‌رانی "كۆمه‌ڵگای ره‌ش له‌ به‌سره‌" خسته‌ڕوو .به‌ڕێز جه‌لال دیاب له‌ رۆژی ٢٦ی نیسانی ٢٠١٣ به‌ نهێنی كوژرا.

 

دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 26 ئاب 2014 16:40
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.