به‌ڕێز ملادینۆڤ له‌مباره‌وه وتی "بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێز مالیكی بۆ پشتگیریكردنی له پێكهێنانی حكومه‌تی تازه بێ دواكه‌وتنی زیاتر نیشانده‌ری وڵاتویستی و پابه‌ندییه‌تی به پرۆسه‌ی دیموكراسی و ده‌ستووره‌وه. له‌راستیدا ئه‌مه رووداوێكی گه‌وره‌ی تره بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له وڵاتێك كه به چه‌ندان توندوتیژی و شه‌ڕی خوێناویداتێپهڕیوه".
ئه‌و زیاتر وتی "من داوا له گشت قه‌واره سیاسییه‌كانی په‌رله‌مان و خه‌ڵكی عیراق ده‌كه‌م كه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی یه‌كڕیزیی وڵات و به‌گژاچوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و شه‌ڕی تایه‌فی و لێكترازان".
ئه‌و له‌كۆتاییدا وتیشی "من سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیران مالیكی ده‌كه‌م بۆ پشتگیریی به‌رده‌وامی له كاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌درێژای ساڵانی رابردوو و به‌هیوای درێژه‌دان بهكاركردنیشم له‌گه‌ڵی له داهاتوودا".