ئەم پەڕەیە چاپ بکە
سێ شەممە, 17 حوزەیران 2014 03:00

نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان داوای یه‌كگرتن له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان و كۆبونه‌وه‌ له‌ په‌رمان ده‌كات

به‌غداد/١٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له‌ په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ٣ی نیسان ده‌كات له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدرالییه‌و. 

 

به‌ڕێز ملادینۆڤ وتی "دوای په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كان ئێستا ئه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ ئه‌ندامه‌ تازه‌هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆببنه‌وه‌ و دڵنیایی ئه‌وه‌ش بده‌ن كه‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور درێژه‌ی ده‌بێت". 

ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "من هانی هه‌موو سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عیراق ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هێمنانه‌ به‌یه‌كه‌و كۆببنه‌وه‌ و بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریش له‌سه‌ر پلانی ئاسایشی نیشتمانی رێك بكه‌ون له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستپێشخه‌رییه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ گشتگیرییه‌كان كه‌ ئه‌وانیش پێویسته‌ له‌لایه‌ن ته‌واوی كۆمه‌ڵگاوه‌ له‌ وڵات‌ پشتگیریان لێ بكرێت. بۆ پێشكه‌شكردنی ئاسانكاریش سه‌باره‌ت به‌م پرۆسه‌یه‌ ‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌ ".