ئەم پەڕەیە چاپ بکە
سێ شەممە, 12 تشرینی دووەم 2013 03:00

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی عیراق له‌ ئه‌نبار: كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریەکان بۆ خه‌ڵك گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ له‌گه‌ڵ پارێزگاری ئه‌نبار ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ له‌گه‌ڵ پارێزگاری ئه‌نبار ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف راگه‌یاندنی یونامی

ره‌مادی / ١٢ تشرینی دووه‌می ٢٠١٣: نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ بۆ یه‌كه‌مجار له‌وه‌تی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه‌ سه‌ردانی ره‌مادی كرد.

 

له‌و سه‌ردانه‌دا شاندێكی پایه‌به‌رزی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رپرسی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، د. سه‌ید جه‌عفه‌ر حوسێن، و به‌رپرسی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان، به‌ڕێز ئاده‌م عه‌بدومه‌ولا، نوێنه‌ری كۆمیساریای باڵای په‌ناهنده‌، خاتوكلارا بورگووێس، و به‌رپرسی نوسینگه‌ی تێكهه‌ڵكێشراوی هه‌ماهه‌نگیی مرۆیی (ئایكۆدا) ، به‌ڕێز سیمۆن ستراچان یاوه‌ری به‌ڕێزی بوون.    

شانده‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان گفتوگۆیه‌كی بنیاتنه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگای ئه‌نبار، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران  ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ك پرسی ئه‌و پارێزگایه‌شیان  تاوتوێكرد.   

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی  به‌رپرسی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، د. جه‌عفه‌ر حوسێنیش، ئه‌نبار خراپترین نیشانده‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌ وڵاتدا. پرسه‌ گرنگه‌كانیش كه‌ باسكران بریتی بوون له‌ چاودێریی ته‌ندروستی و خوێندن له‌گه‌ڵ پرسی ئاو و راوێژكردن سه‌باره‌ت به‌ سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان و كشتوكاڵ كه‌ ئه‌مانه‌ وه‌ك كاری له‌پێشینه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی حكومه‌ته‌وه‌ خرانه‌ڕوو.  

كه‌می خزمه‌تگوزاری یه‌كێكه‌ له‌ ته‌حه‌ددییه‌كان  بۆ حكومه‌تی ئه‌نبار و پارێزگار . بۆ یه‌ی تیمه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌په‌له‌ گه‌یاندنی هاوكاریی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ بواری تواناسازی و راهێنان و باشكردنی ژێرخانه‌كاندا.  

پارێزگار سوپاسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی كرد بۆ هاتنیان بۆ ره‌مادی و راشی گه‌یاند‌ كه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین شاندی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌ كه‌ تائێستا له‌ ساڵی ٢٠٠٣ه‌وه‌ سه‌ردانی ئه‌نباریان كردبێت.  

به‌ڕێز ملادینۆڤ پارێزگار و ئه‌ندامانی  ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له‌وه‌ دڵنیا كرده‌وه كه‌ ئه‌مه‌ دوا سه‌ردانیان نابێت و تیمه‌كه‌یان جارێكی تریش بۆ كاركردنی چڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌نبار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و سه‌ردانی ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌كاته‌وه‌.

به‌ڕێزی وتی "سه‌ره‌ڕای دژواریی بارو دۆخه‌كه‌ ئێمه‌ ئه‌مڕۆ بۆ ئێره‌ هاتووین چونكه‌ تیمی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌موو شوێنێكی عیراق كار ده‌كات."

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI