چوار شەممە, 11 کانونی یەکەم 2013 03:00

راسپارده‌كانی گه‌نجانی عیراق سه‌باره‌ت به‌ پەرەپێدان و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ

نووسراوە لەلایەن: 

له‌و كۆنفرانسه‌ی كه‌ له‌ به‌غداد به‌سترا له‌ ٩ی كانونی یه‌كه‌م، گه‌نجانی عیراق حكومه‌تی عیراقیان راسپارد بۆ؟ 

دادگاییكردنی ره‌وا 

١-دامه‌زارندنی ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و داوایانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌مومژاوی و بێ به‌ڵگه‌ بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه‌ له‌ پێناو سه‌رله‌نوێ دادگاییكردنه‌وه‌ی ره‌وادا. 

٢-راگرتنی ئه‌نجامدانی گرتنی كه‌سوخزمی گومانبار.  

٣-دابینكردنی قه‌ربووی مادی بۆ ئه‌و به‌ندكراوانه‌ كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ گرتنه‌كه‌یان له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بێ پاساو بووه‌.  

٤-راگرتنی گه‌نده‌ڵی له‌ رێگه‌ی به‌هێزكردنی پره‌نسیپه‌كانی لێپیچینه‌وه‌ له‌ دادوه‌ران و كارمه‌ندانی به‌دیخانه‌كان و هه‌روه‌ها گه‌شه‌دان به‌ واڵایی و پاكیدا.  

٥-دروستكردنی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كێیسه‌كانی توندوتیژی جه‌سته‌یی و ده‌رونی دژی به‌ندكراوی نێر و مێ و هه‌روه‌ها دادگاییكردنی ئه‌نجامده‌رانیش.  

 

مافی كه‌مینه‌نه‌ته‌وه‌كان 

١-گه‌ڵاڵه‌كردن و په‌سندكردنی یاسایه‌ك بۆ به‌ته‌واوی پاراستنی مافی كه‌مینه‌نه‌ته‌وه‌كان. 

٢-به‌هێزكردنی رێزگرتن له‌ له‌كه‌لتوره‌كانی وه‌ك زمان و ئاین و مێژوو له‌ناو سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی عیراقدا. 

٣-زیادكردنی كۆتای كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا بۆ مسۆگه‌ركردنی نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریی ته‌واویان.  

٤-هاندانی كۆمه‌ڵه‌ كه‌مینه‌كان كه‌ عیراقیان جێهێشتووه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵات ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی پیاده‌كردنی چه‌ند رێوشوێنێك بۆ ئاسانكردنی تێكه‌ڵاوبوونه‌وه‌یان.  

 

ئازادیی راده‌ربڕین 

١-رێكخستنی بۆنه‌ ئاینییه‌كان بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان بۆ ئه‌وه‌ی كار نه‌كاته‌ سه‌ر خه‌ڵكانی تر و هه‌ره‌وه‌ها بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ كاكردنیش بێگوێدانه‌وه‌ ئاین و ره‌نگ و نه‌ته‌وه‌.

٢-سنورداركردنی به‌كارهێنانی هێز بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ربڕینی را و بۆچووونی ئازاد. 

٣-دابینكردنی مافی گردبوونه‌وه‌ی هێمنانه‌ و رێزگرتن له‌ مافی ئازادیی راده‌ربڕین به‌گوێره‌ی ده‌ستوور. 

٤-گه‌ڕان به‌دوای هاوكاری گشتی له‌رێگه‌ی دروستكردنی راوێژی گشتی له‌كاتی گه‌ڵاڵه‌كردنی یاسای په‌یوه‌نداردا. 

٥-قه‌ده‌غه‌كردنی خونیشاندانی ئاینی و خستنه‌رووی ره‌مزه‌ ئاینییه‌كان له‌ داموده‌زگاكاندا چونكه‌ ئه‌و شوێنانه‌ شوێنی گشتن له‌كاتێكدا ئاین بۆ تاكه‌كانه‌.  

 

مافی خوێندن

١-كاركردنی بۆ قه‌ڵاچۆكردنی نه‌خوێنده‌واری له‌ عیراقدا و هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌ی كه‌ خوێندن به‌ زۆرملێ ده‌كات له‌گه‌ڵ دروستكردنی كه‌شی خوێندن به‌تایبه‌تیش له‌ گونده‌كان و ناوچه‌ لادێنشینه‌كاندا. 

٢-په‌ره‌دان به‌ به‌هره‌ی مامۆستایان له‌رێگه‌ی راهێنان و ته‌كنیكی فێركردنی تازه‌وه‌.  

٣-ته‌رخانكردنی پاره‌ بۆ ئه‌نجامدانی چالاكیی پشت مه‌نهه‌جی خوێندن و پشتگیریكردنیش له‌ دروستكردنی په‌رتوكخانه‌ و تاقیگه‌ی زانستی له‌هه‌موو قوتابخانه‌كاندا.  

 

ته‌ندروستی و ژینگه‌

١- دابینكردنی بنكه‌ی چاودێریی ته‌ندروستی و بنكه‌ی فێركردن بۆ چاودێریی پزیشكی و چاره‌سه‌ر و وشیاری و په‌روه‌ده‌ی پزیشكی له‌گه‌ڵ دابینكردنی كه‌لوپه‌لی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تاییش بۆ ئه‌م شوێنانه‌. 

٢-دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ی ته‌ندروستی و دابینكردنی ئامێری هاوچه‌رخ به‌تایبه‌تیش له‌ گونده‌كان و ناوچه‌ لادێنشینه‌كاندا له‌گه‌ڵ باشكردنی شاره‌زاییی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌رێگه‌ی خولی راهێنان و به‌كارهێنانی ئامیری تازه‌باودا. 

٣-گه‌شه‌دان به‌ دروستكردنی كه‌شی ته‌ندروست له‌ عیراقدا له‌رێگه‌ی دابینكردنی سه‌به‌ته‌ی زبڵ و دانانی سزا له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ پیسكردنی ژینگه‌دا‌ هه‌ر به‌رده‌وامن.  

٤- دروستكردنی ناوچه‌ی سه‌وزایی له‌ناو شاره‌كاندا و پشتگیریكردن له‌ داكۆكیی گه‌نجان له‌رێگه‌ی دابینكردنی ئامڕازی پێویسته‌وه‌. 

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 26 ئاب 2014 16:00
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.