هەینی, 13 حوزەیران 2014 03:00

تیمی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی سه‌ردانی چادرگه‌ی ئاواره‌ ناوخۆییه‌كانی به‌حركه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌كات گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی عه‌ره‌بانه‌ی تایه‌داری به‌سه‌ر به‌ساڵاچووان و په‌ككه‌وته‌كاندا دابه‌ش ده‌كات رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی عه‌ره‌بانه‌ی تایه‌داری به‌سه‌ر به‌ساڵاچووان و په‌ككه‌وته‌كاندا دابه‌ش ده‌كات

هه‌ولێر، ١٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ تیمێكی شاره‌زایانی گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی سه‌ردانی چادرگه‌ی ئاواره‌ی ناوخۆییه‌كانیان له‌ باكوری شاری هه‌ولێر كرد. چادرگه‌كه‌ نزیكه‌ی ٢٠٠ تا ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی له‌خۆگرتووه‌ كه‌ زۆربه‌یان لێقه‌وماوانی ته‌له‌عفه‌رن‌ و ئێستا به‌ شێوه‌یكی كاتی له‌م شوێنه‌ دانراون بۆ ئه‌وه‌ی بۆ باشوری عیراق بگوێزرێنه‌وه‌.  

 

له‌م سه‌ردانه‌دا‌ ده‌ركه‌وت كه‌ چه‌ندان منداڵ به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كانی سینگ‌ و سكچوون و رشانه‌وه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و به‌ساڵاچووانیش به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كانه‌وه‌. له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك به‌ساڵاچوو عه‌ره‌بانه‌ی په‌ككه‌وته‌یان نییه‌ كه‌ به‌قسه‌ی خۆیان له‌كاتی راكردنیان له‌ ته‌له‌عفه‌ر جێیان هێشتووه. له‌ ئه‌نجامدا، ٣ عه‌ره‌بانه‌ له‌لایه‌ن تیمی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانییه‌وه‌ دابه‌ش كرا. ‌

بنكه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی ١٠ ژووریش له‌و چادرگه‌یه‌ دامه‌زرا بۆ خزمه‌تكردنی ئاواره‌ سورییه‌كان. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ولێریش ، به‌ یارمه‌تیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، بڕیاری یه‌كسه‌ری بۆ چالاككردنی ئه‌و بنكه‌یه‌ دا . 

پاسی بچكۆله‌ ده‌بینران كه‌ ئاواره‌كانیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ ده‌گواسته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و باشوری عیراق بگوێزرێنه‌وه‌. ئاواره‌ ناوخۆییه‌كانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ پێشینه‌ گواستنه‌وه‌‌ به‌ نه‌خۆشه‌كان بدرێت و هه‌ندێك له‌و ئاوارانه‌ش به‌ده‌ست ئازاری ده‌روونی جه‌رگبڕه‌وه‌ ده‌ناڵێنن. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی هه‌ولێریش هه‌وڵی چڕی خۆی خستووه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ باشكردنی خزمه‌ته‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌رێگه‌ی شیاندن و چالاككردنی بنكه‌ی ته‌ندروستیی چادرگه‌كه‌ به‌ یارمه‌تیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌ ده‌رمان و پشكنینی نه‌خۆشی و ناردن بۆ نه‌خۆشخانه‌ و په‌ره‌دان به‌ پاكڕاگرتنی ته‌ندروست. 

زانیاری زیاتر

  • Agency: WHO
دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 26 ئاب 2014 15:03
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.