ئەم پەڕەیە چاپ بکە
سێ شەممە, 19 ئاب 2014 03:00

ئه‌مڕۆ و هه‌موو كاتێك یادی هاوڕێ كوژراوه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

به‌غداد و هه‌ولێر/عیراق/١٩ی ئابی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ له‌ دوو یادكردنه‌وه‌دا له‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ولێر و به‌غداد ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق  یادی "رۆژی جیهانیی مرۆیی"یان كرده‌وه‌. 

 

ئه‌مڕۆ ، ١٩ی ئابی ٢٠١٤، له‌ كاژێر ٩ی به‌یانی كارمه‌ندانی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ یادكردنه‌وه‌ی ١١هه‌مین ساڵیادی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتێل كه‌ناڵی به‌غدا سازكرد كه‌ له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆی ساڵی ٢٠٠٣دا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ٢٢ ئه‌ندامی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا له‌ده‌ستدا. 

له‌ ساڵی ٢٠٠٨ و دوای ٥ ساڵ له‌ كاره‌ساته‌كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئه‌و رۆژه‌ی وه‌ك رۆژی جیهانی مرۆیی ناساند بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غداد هاوڕێك بێت و له‌و كاته‌شه‌وه‌ ساڵانه‌ یادی ئه‌ۆ "رۆژه‌" ده‌كرێته‌وه‌ بۆ رێزگرتن له‌ گیانی قوربانییانی كاركه‌رانی مرۆیی كه‌ له‌ كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان یان كوژراون و یانیش بریندار بوون له‌گه‌ڵ رێزگرتن له‌وانه‌ش كه‌ به‌رده‌وام له‌كاتی ئه‌نجامدانی یارمه‌تیی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی پێویست و لێقه‌وماو تووشی مه‌ترسی و ناخۆشی ده‌بنه‌وه‌.   

كارمه‌ندان له‌هه‌ردوو باره‌گایه‌كه‌ له‌ ده‌وری ئاڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كۆبونه‌وه‌ بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌ و هه‌وره‌ها بۆ دانانی تاجه‌گوڵینه‌ وه‌ك  رێزگرتنێك له‌ گیانی ئه‌و ٢٢ كارمه‌نده‌ی ‌ كه‌ له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان ١١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گیانی خۆیان به‌خت كرد. 

له‌ باره‌ی ئه‌ورۆژه‌وه‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ وتی "ئه‌مڕۆ كاره‌كانمان لێره‌ له‌ عیراق باشترین پاداشته‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ١١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گیانی خۆیان به‌خت كرد و هه‌روه‌ك چۆن باشترین دانپێدانانیشه‌ به‌ به‌شداریی كاركه‌رانی مرۆیی كه‌ ده‌یانه‌وێ ئازاره‌كانی لێقه‌وماوان وبێده‌رامه‌تان سووك بكه‌ن".   

لای خۆشییه‌وه‌ جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستینیش وتی "ئه‌مساڵ له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر، كه‌ ملیۆنان خه‌ڵك بۆ مانه‌وه‌یان چاویان بڕیوه‌ته‌  یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان‌ ، پێویسته‌ ئێمه‌ رێز له‌و  كاركه‌ره‌ مرۆییانه‌ بگرین كه‌ قاره‌مانانه‌ و به‌هه‌ڵه‌داوان یارمه‌تی ده‌گه‌یه‌ننه‌ خه‌ڵكی لێقه‌وماو و هه‌روه‌ك پێویسته یادی ‌ قوربانیدانه‌كانیشیان بكه‌ینه‌وه‌".   

ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "با به‌ درێژه‌دان به‌ پابه‌ندییه‌كانمان لێره‌ له‌ عیراق و یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی لێقه‌وما ئه‌و یاده‌ بكه‌ینه‌وه‌. ئێمه‌ هه‌موومان ئه‌مڕۆ بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندوتیدی له‌ ده‌وری به‌هاكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانداو  بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی خۆنه‌ویستانه‌ یه‌كگرتووین". 

ئه‌و زیاتر وتی "به‌داخه‌وه‌، توندوتیژی و شه‌ڕی رۆژانه‌ له‌ عیراق هه‌ر درێژه‌یان هه‌یه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی ده‌ربه‌ده‌ركردنی سه‌دان هه‌زار عیراقی و كوشتن و برینداركردنی هه‌زارانی تر". 

لای خۆشیه‌وه‌، نوێنه‌ری رێكخراوی جیهانی خۆراك (ده‌بل یۆ ئێف پی) ، خاتو جێن پیرسێ وتی "ئه‌و كاره‌ی ئێمه‌ لێره‌ له‌ عیراق ئه‌نجامی ده‌ده‌ین زۆر گرنگه هه‌رچه‌نده‌ تووشی ته‌حه‌ددیشی كردووین. زیاتر له‌ ملیۆنێك كه‌س پیێویستیان به‌ ئێمه‌یه‌ له‌رووی ئاو و په‌ناگه‌ و دابینكردنی ئارامیی ده‌روونیه‌وه‌ و هه‌روه‌ك چۆن پیویستیان به‌ پشتگیریی سیاسییش هه‌یه‌ ‌. له‌ راستیدا ئێمه‌ بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و خه‌ڵكانه‌  لێره‌ین". 

هه‌ر له‌باره‌ی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌ به‌ڕێز به‌پرسی باڵای كارمه‌ندانی یونامی، مارك روتگێرس له‌ به‌غداد و تی "ئێمه‌ هه‌روه‌ها یادی كاركه‌ری مرۆیی و هاوه‌ڵ و براده‌ری تریش ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ له‌ دیمه‌شق و غه‌ززه‌ و كابول و مۆگادیشو و جه‌زائیر و و چه‌ندان شوێنی تر گیانی خۆیان له‌پێناو ئه‌ركه‌كانیان به‌خت كرد".   

ئه‌و هه‌ره‌ها وتیشی "به‌داخه‌وه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و بگره‌ كۆمه‌ڵگای مرۆیی به‌گشتی هیچی تر له‌لایه‌ن پارته‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانه‌وه‌ رێز له‌داوكه‌یان ناگیرێت كه‌ دابینكردنی كاری مرۆییه‌. گردبوونه‌وه‌كه‌ی به‌غداد گوێی بۆ چیڕۆكی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ گرت كه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ساڵی ٢٠٠٣ رزگاریان ببوو و هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش كه‌ بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ پێناو بنیاتنانی عیراقێكی ئارامدا داوای "بوێری و شێلگیرییان ده‌كرد‌". 

دوای خوله‌كێك ‌بێده‌نگی وه‌ستان بۆ گیانی پاكی قوربانییان و نزمكردنی ئاڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیوه‌ی، تاجه‌گوڵینه‌ بۆ گیانی پاكی ئه‌و ٢٢ كارمه‌نده‌ قوربانییه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان  دانرا له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی سروودی ئاینی له‌لایه‌ن فیجییه‌كانه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو باره‌گایه‌كه‌. 

ئێمه‌ هه‌میشه‌، ئه‌مڕۆ و هه‌مو كاتێك، یادی ئه‌و قوربانییانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌.  

 

ئاماده‌كردنی به‌شی راگه‌یاندنی یونامی

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI