یەک شەممە, 10 ئاب 2014 03:00

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ئێمه‌ به‌هانای ئه‌و لێشاوه‌ی ئاواره‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستانی عیراق و ناوچه‌ هاوسنوریه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌وه‌‌ ده‌چین گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

به‌غداد، ١٠ی ئابی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ وتی "له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) و پێشمه‌رگه‌ له‌ باكوری عیراق سه‌دان هه‌زار به‌هۆی جێهێشتین ماڵوحاڵیانه‌وه‌ له‌ ره‌وشێكی زۆر دژواردان و پێویستیشیان به‌ یارمه‌تی رزگاركه‌ری به‌په‌له‌ هه‌له‌یه‌".   

 

هه‌رچه‌نده‌ ره‌وشه‌كه‌ ناجێگیره‌ و ژماره‌كانیش به‌م هۆیه‌وه‌ ناتوانرێت پشتڕاست بكرێنه‌وه‌، به‌ڵام به‌ هه‌زران خێزان كه‌ هه‌ندێكیان ژن و منداڵن ئێستا له‌ شاخی سنجار گیریان خواردووه‌. هه‌روه‌ها له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییشدا زیاتر له‌ ١٥٠ هه‌زار كه‌س یان به‌ره‌و پارێزگای دهۆكی كوردستانی عیراق یانیش به‌ره‌و سنوره‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆچیان كردووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌زارانی تر به‌ره‌و سوریا رایان كردووه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان ئێستا له‌ چادرگه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.  

وێڕای ستایشكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ دابینكردنی پێویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئاواره‌كان، به‌ڕێز نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ وتی" نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ده‌ست لێشاوی زۆری ئاواره‌وه‌ په‌رێشان بووه‌ هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ". 

له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردوودا، ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م كارانه‌ی بۆ به‌هانه‌وچوونی ئاواره‌كان ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌یان ئه‌نجامداوه: 

-  رێكخراوی خۆراكی جیهانی :دابه‌شكردنی ملیۆنێك ٦٠٠ هه‌زرا ژه‌مه‌خۆراك.

- كۆمیساریای باڵای ئاواره‌كانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان:  یارمه‌تییه‌كانی گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ ١٧٠هه‌زار ئاواره‌ له‌رێگه‌ی دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌لی پێویستی وه‌ك چادر و به‌تانی و رایه‌خ و سه‌تڵی ئاو و تادوایی له‌ باكور و ناوه‌ندی عیراقدا. هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر دابینكردنی په‌ناگه‌ و پاراستن بۆ سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی ناوخۆیی و هه‌وره‌ها بۆ ٢٣٠ هه‌زار ئاواره‌ی سوری پێشتر. 

-یونیسێف: دابه‌شكردنی ئاو و پاكه‌تی به‌هاناوه‌چوونی خێرا و به‌تانی و خوێی چاره‌سه‌ری سكچوون له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی بسكوێتی وزه‌به‌رز بۆ نزیكه‌ی ٣٤ هه‌زار منداڵی خوار پێنج ساڵه‌ له‌گه‌ڵ یارمه‌تیدانی منداڵه‌ ته‌نیایه‌ بێكه‌سه‌كانیش. 

-رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان: دابه‌شكردنی كه‌ره‌سه‌ی پاكڕاگرتنی ته‌ندروستیی سه‌ره‌كی و جلوبه‌رگ بۆ زیاتر له‌ ١٣٠٠ ژنی دووگیان له‌گه‌ڵ یارمه‌تیی پزیشكی  بۆ نزیكه‌ی ١٥٠ هه‌زار كه‌س. هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوه‌ نۆڕینگه‌ی گه‌ڕۆكیشی بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی ته‌ندروستی ته‌ندروستی و یارمه‌تیدانی منداڵبونی ئاسان دابین كردووه‌. 

-رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: یارمه‌تیدانی به‌شه‌كانی ته‌ندروستی بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی ته‌ندروستی به‌ ئاواره‌كان له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی سه‌ره‌تایی و كوتان و خزمه‌تی ناردن بۆ نه‌خۆشخانه‌ و خزمه‌تی ته‌ندروستیی گه‌ڕۆك له‌ خاڵه‌كانی پشكنین و چادرگه‌كاندا. 

هه‌روه‌هابه‌ڕێز ملادینۆڤ وتی "نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و لێقه‌وماوانه‌ی كه‌ ته‌نها به‌ جلوبه‌رگی خۆیانه‌وه‌ ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتوه‌ چی له‌ده‌ستی بێت ده‌یكات. به‌داخه‌وه‌ پێناچی ره‌وشه‌كه‌ به‌مزوانه‌ چاره‌سه‌ر ببێت به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غداد و هه‌ولێر كار ده‌كات بۆ دابینكردنی پێویستییه‌كانی سه‌دان هه‌زار كه‌ پێشتر ئاواره‌ ببوون له‌گه‌ڵ ئاماده‌كاری بۆ پێشوازی كردن له‌ ژماره‌ی زیاتری تری ئاوره‌كان كه‌ ره‌نگه‌ له‌م رۆژانه‌ بگه‌نه‌ ناوچه‌كه‌".

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.