پێنج شەممە, 03 تەمموز 2014 03:00

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌ عیراق پێداویستییه‌ پزیشكییه‌ خێراكان بۆ ئاواره‌ نێوخۆییه‌كان دابین ده‌كات گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 
له‌ مانگی حوزه‌یراندا ، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی به‌ سه‌ر زیاتر له ‌ ١٧٠.٠٠٠ كه‌س له‌ باكوور و ناوه‌راستی عیراق هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانیش دابه‌شكرد له‌ مانگی حوزه‌یراندا ، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی به‌ سه‌ر زیاتر له ‌ ١٧٠.٠٠٠ كه‌س له‌ باكوور و ناوه‌راستی عیراق هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانیش دابه‌شكرد

هه‌ولێر ، عیراق، ٣ی ته‌موز - رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی به‌ سه‌ر زیاتر له‌ ١٧٠.٠٠٠ سوودمه‌ند دابه‌ش كرد له‌و ناوچانه‌ی  كه‌ بارودۆخی ئه‌م دواییه‌ی عیراق كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌بوو. زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ پێكدادانی به‌رده‌وام به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن ئه‌مه‌ش بارودۆخێكی قورسی بۆ دانیشتوانه‌كانی دروست كردووه‌ كه‌ له‌ناو جه‌رگه‌ی رووداوه‌كان ده‌ژین و پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان هه‌یه‌. 

 

له‌ قه‌زای سنجاری سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ، زیاتر له‌ ٨٠٠٠ ئاواره‌ی نێوخۆیی له‌ قوتابخانه‌كان و خانووه‌ ناته‌واوه‌كان و خانووی كرێ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. راپۆرتی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ده‌رمان و پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كان و سووته‌مه‌نی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زۆر كه‌مه‌ هه‌روه‌ها خواردن و ئاو و موه‌لیده‌ی كاره‌با و رایه‌خ و نوێن. نه‌خۆشخانه‌ی سنجار له‌ سه‌روی تواناكانیانه‌وه‌ كار ده‌كات و پڕیه‌تی له‌ نه‌خۆش و رۆژانه‌ زیاتر له‌ ١٠٠٠ نه‌خۆش سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ رۆژانی پێش ئه‌م بارودۆخه‌ بریتی بوو له‌ ٢٠٠ نه‌خۆش. له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌ میانه‌ی كاروانی یارمه‌تییه‌كانی یونیسێف كه‌ بریتی بوو له‌ كه‌ل و په‌لی بنه‌ڕه‌تی بۆ خێزانه‌كان و منداڵان ، ٢٠.٠٠٠ سێت پزیشكی، هه‌ر سێتێك دوو كۆمه‌ڵه‌ كه‌ل و په‌لی تێدایه‌ و بۆ سێ مانگ به‌كار دێت، دابه‌ش كرد به‌سه‌ر سوودمه‌ندان له‌ سنجار.    

سه‌ره‌ڕای گرفته‌كانی چوون بۆ موسڵ به‌ هۆی بارودۆخی ئه‌منییه‌وه‌ ، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی به‌ پشتگیریی كۆمیته‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی توانی ١٠.٠٠٠ سێتیش بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی موسڵ بنێرێت. 

شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ناوچه‌ی حه‌مدانیه‌ ‌ كاریگه‌ی خراپی كردۆته‌ سه‌ر بارودۆخی ته‌ندروستی بووه‌ته‌ هۆی كه‌می ده‌رمان و پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌. وه‌كو به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنێك رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هه‌ڵسا به‌ دابه‌شكردنی سێتێكی ته‌ندروستیی فریاگوزاریی  به‌سه‌ر ١٠.٠٠٠ سوودمه‌ند و بایی سێ مانگ ده‌كات له‌گه‌ڵ دابه‌شكرنی ٤٠٠ سێتی نه‌خۆشی سكچوون به‌سه‌ر ٤٠٠ سوودمه‌ند.  

بۆ مسۆگه‌ركردنی گه‌یشتنی ده‌رمان بۆ پارێزگای موسڵ ، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاسانكاری كرد بۆ گواستنه‌ی ١٥ تۆن ده‌رمان له‌ كۆگاكانی ناوه‌نده‌وه‌ له‌ به‌غدا له‌ رێگای فڕۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر. ئه‌م ده‌رمانانه‌ له‌ رێگای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ناوه‌نده‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ باكووری عیراق به‌ شاری موسڵیشه‌وه‌. 

له‌ كه‌ركوك ، كه‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان به‌رده‌وامه‌ ، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ، سێتێ ته‌ندروستیی فریاگوزاریی و سێتی خوێ و ده‌رمانی سكچوونی به‌سه‌ر زیاتر له‌ ٣٥.٠٠٠ سوودمه‌ند دابه‌شكرد. 

هه‌روه‌ها رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌رمانی بۆ فه‌لوجه‌ دابینكرد ، ئه‌و شاره‌ی كه‌ له‌ مانگی كانونی دووه‌مه‌وه‌  شه‌ڕ و پێكدادانی  تێدا به‌رده‌وامه‌و  سیسته‌می ته‌ندروستی به‌ شێوه‌یه‌كی خراپ تێكچووه‌ ، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌ عیراق دكتۆر سه‌ید جه‌عفه‌ر حوسه‌ین ده‌ڵێت  "ته‌نها به‌شی فریاگوزاری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌ كار ده‌كات" . " رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی توانیویه‌تی ده‌رمان و كه‌ل و په‌لی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ دابین بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی نزیكه‌ی ٤٥.٠٠٠ كه‌س" راده‌ستكردنی ئه‌م كه‌ل وپه‌لانه‌ به‌ پشتگیری كۆمیته‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تیی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئه‌نجام درا. 

 

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی پێداویستییه‌ پزیشكییه‌ خێراكان بۆ ئاواره‌ نێوخۆییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات

له‌ هه‌رێمی كوردستانی عیراق ، دام و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان بارێكی قورسیان كه‌وتۆته‌ سه‌رشان به‌هۆی گه‌یشتنی نزیكه‌ی ٥٠٠.٠٠٠ ئاواره‌ی نێوخۆیی. دام و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان نزیكه‌ی‌ ٤٠-٥٠٪ ده‌رمان و پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كانیان له‌ كۆگاكانی ناوه‌نده‌وه‌ له‌ به‌غدا بۆ ره‌وانه ‌ده‌كرێت. به‌ڵام  به‌هۆی داخستنی رێگاكان له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی ئه‌م دواییه‌ ناردنی ئه‌م ده‌رمان و كه‌ل و په‌لانه‌ ره‌اوه‌ستێنراوه‌ و نه‌خۆشخانه‌كانیش تووشی گرفتی كه‌می ده‌رمان بوون. 

دكتۆر ره‌عد نه‌جمه‌دین  هه‌ماهه‌نگیكاری ئاواره‌ نێوخۆییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر وتی" له‌ وه‌ته‌ی گرژییه‌كان له‌ مانگی حوزه‌یرانه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ ، ئێمه‌ رووبه‌رووی زۆربوونی كه‌یسه‌كانی نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن بووینه‌ته‌وه‌ وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌كان و نه‌خۆشییه‌كانی سكچوون. بۆیه‌ ئێستا ئێمه‌ ده‌رمانه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتن و ئه‌و ده‌زگا ته‌ندروستییانه‌ی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی ئاواره‌ نێوخۆییه‌كانی لێ نیشته‌جێن دابه‌ش ده‌كه‌ین " هه‌روه‌ها وتیشی " بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ، پێویسته‌ ده‌رمان بده‌ینه‌ ئه‌م خه‌ڵكه‌ و به‌ دواداچوون بۆ باری ته‌ندروستییان بكه‌ین و ژینگه‌یه‌كی سه‌قامگیر و ته‌ندروستییان بۆ فه‌راهه‌م بكه‌ین" 

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: WHO
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.