چوار شەممە, 01 تشرینی یەکەم 2014 16:26

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ی قوربانیانی مانگی ئه‌یلولی ٢٠١٤ راده‌گه‌یه‌نێت

به‌غدا،١ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٤- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه‌، ١١١٩ كه‌س كوژران و ١٩٤٦ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستیانه‌ی له‌ مانگی ئه‌یلولی ٢٠١٤دا روویانداوه‌. 

ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی ٨٥٤ كه‌سه‌ (٧٩ له‌وان پۆلیسی چالاكیه‌ مه‌ده‌نییه‌كانن) و برینداره‌ مه‌ده‌نیه‌كانیش ژماره‌یان ١٦٠٤ كه‌سه‌ (٨٤ یان له‌ پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كانن) وێڕای كوژرانی ٢٦٥ كارمه‌ندی ئاسایشی عیراق و برینداربوونی ٣٤٢ كارمه‌ندی تر له‌ هێزه‌ جۆراوجۆره‌كانی عیراق وه‌كو پێشمه‌رگه‌ و هێزی سوات و ئه‌و میلیشیانه‌ی شانبه‌شانی سوپای عیراق ده‌جه‌نگن  . ئه‌م ئاماره‌ قوربانیانی پارێزگای ئه‌نبار ناگرێته‌وه‌ 

ئاگاداركردنه‌وه‌ : ئه‌م داتایانه‌ ، ژماره‌ی قوربانیانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئێستای سوپای عیراق له‌ پارێزگای ئه‌نبار ناگرێته‌ خۆ ، هه‌رچه‌نده‌ له‌ رێگای سه‌رچا‌وه‌كانمان به‌ راپۆرتی جیا ژماره‌ی قوربانیانمان ده‌گاته‌ ده‌ست. به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ، یونامی به‌ربه‌ستی هاتۆته‌ پێش له ‌لێكوڵینه‌وه‌ له‌ ژماره‌ی قوربانیان له‌ ناوچه‌كانی ململانێ . له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا ، یونامی ته‌نها به‌شێك له‌ رووداوه‌كان پشتراست ده‌كاته‌وه. یونامی چه‌ندین راپۆرتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتراستیان بكاته‌وه‌ ده‌رباره‌ی سه‌دان قوربانی ، وێڕای ژماریه‌كی زۆری قوربانیانی مه‌ده‌نی كه‌ به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی تری توندوتیژی ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌ له‌ بارودۆخێكی دژواری كه‌ش و هه‌وادا دووچاری كه‌می ئاو و نه‌گه‌یشتن به‌خۆراك و چاودێری ته‌ندروستی و  نه‌بوونی ده‌رمان بوونه‌ته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ ئه‌م ژمارانه‌ی خراونه‌ته‌ روو بریتیه‌ له‌ كه‌مترین ژماره‌ی ره‌های قوربانیان له‌ مانگی ئابداو له‌ وانه‌یه‌ ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی قوربانیان زۆر له‌وه‌ زیاتربێت.  

ژماره‌ی قوربانیان (كوژراو و بریندار) به‌ گوێره‌ی پارێزگاكان به‌ده‌ر له‌ پارێزگای ئه‌نبار 

له‌ مانگی ئابدا به‌غدا خوێناویترین پارێزگا بوو به‌ ١٣٣٥ قوربانی (٣٥٢ كوژراو و ٩٨٣ بریندار) ، له‌ دوای ئه‌و پارێزگای سه‌لاحه‌دین دێت ( ٢٩٨ كوژراو و ٣٨٣ بریندار ) دواتر هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی كه‌ركوك به‌ (٥٩ كوژراو و ٥١ بریندار) و دیاله‌ به‌ (٣٦ كوژراو و ٧١ بریندار) و پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ (٧٥ كوژراو و ١٦ بریندار) دێن. 

ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار 

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارانه‌ی له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نباره‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ ده‌ست یونامی ، ژماره‌ی قوربانیان تا رۆژی ٣٠ی ئەیلول به‌ شێوه‌یه‌كی گشتگر بریتیه‌ (٢٣٠ كوژرا و ٤٨٠ بریندار) كه‌ (٤٥ كوژراو و ٣٤٣ بریندار) له‌ شاری ره‌مادی و (١٨٥ كوژرا و ١٣٧ بریندار) له‌ فه‌لوجه‌ تۆماركراوه‌.