چوار شەممە, 15 تشرینی یەکەم 2014 15:01

پێدانی خەرجی بچووک بۆ هاوکاری ئاوارە ناوەخۆییەکان و کۆمەڵگەی خانەخوێ گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

عیراق رووبه‌رووی یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین ژماره‌ی ئاواره‌ی ناوخۆیی ده‌بێته‌وه‌ له‌ جیهاندا كه‌ زیاتر ١.٨ ملیۆن كه‌سه‌ ، كه‌ له‌ توندوتیژیی هه‌ڵهاتوون له‌ نیوه‌ی كانونی ٢٠١٤ ه‌وه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ٢١٥٠٠٠ په‌نابه‌ری سوری، زیاتر له‌ نیوه‌ی ئاواره‌ی ناوخۆیی ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان- له‌ باكووری عیراق پیشوازییان لێكراوه‌. له‌ ٣١ی ئابی ٢٠١٤ دا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق ئاستی ٣ی دۆخی له‌ ناكاوی راگه‌یاند كه‌ به‌رزترین ئاستی قه‌یرانی مرۆییه‌.

 

رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ، رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بینن له‌ پێشكه‌شكردنی هاوكاری فریاگوزاریی و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان بۆ ئاواره‌ی ناوخۆیی و په‌نابه‌ر و كۆمه‌ڵگا خانه‌خۆییه‌كانیان.

UNDP  له‌ عیراق خۆشحاڵه‌ به‌ راگه‌یاندنی فه‌راهه‌م بوونی هاوكاری داریی قه‌باره‌ بچووك بۆ ئه‌و رێكخراوانه‌ و داوای پێشنیاری پرۆژه‌ی (٥٠٠٠٠ – ٣٠٠٠٠٠) دۆلاری ئه‌مریكی  ده‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستییه‌ په‌له‌كان له‌ بواره‌كانی په‌یداكردنی داهات و به‌كارخستن و ژێرخانی به‌رهه‌مهێن . پێویسته‌ پرۆژه‌كان گرنگی به‌ گروپه‌ زیاترین زیانلێكه‌وتووه‌كان بده‌ن له‌ ناو خه‌ڵكانی ئاواره‌ی نێوخۆیی و كۆمه‌ڵگه‌ خانه‌خوێیه‌كان  له‌ هه‌رێمی كوردستانی عیراق. 

ئه‌و رێكخراوانه‌ی به‌ لایه‌نه‌وه‌ گرنگه‌ ، ده‌كرێت پێشنیاری پرۆژه‌كانیان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.  . كاتژمێر ١٢ی نیوه‌رۆی رۆژی ١٩ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤  دوا واده‌یه ‌بۆ پێشكه‌شكردنی پشنیاره‌كان، ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ 

http://www.iq.undp.org/content/iraq/en/home/ourwork/crisispreventionandrecovery/smallgrants/

زانیاری زیاتری ده‌رباره‌ی سیسته‌م و مه‌رجه‌كان و هاوكاری پێشكه‌شكارانی پرۆژه‌ پێشنیاركراوه‌كان تێدایه‌ 

بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ میزوهو یاكوی به‌م ئیمه‌یڵه‌ : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNDP
دواترین دەستکاریکردن لەسەر چوار شەممە, 15 تشرینی یەکەم 2014 15:07
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.