سێ شەممە, 04 تشرینی دووەم 2014 11:01

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ قوربانیانی مانگی تشرینی یه‌كه‌م ٢٠١٤ جگه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار

به‌غدا،١ی تشرینی دووه‌م ٢٠١٤- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه‌،  له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و كرده‌وه‌ توندوتیژیی و تیرۆرستیانه‌ی له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا دا روویانداوه‌، به‌لایه‌نی كه‌م ١٢٧٣كه‌س كوژران و ٢٠١٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.  

 

ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی ٨٥٦ كه‌سه‌ (١٣٩ له‌وان پۆلیسن) و برینداره‌ مه‌ده‌نیه‌كانیش ژماره‌یان ١٤٩٠ كه‌سه‌ (٨٤ یان  پۆلیسن) وێڕای كوژرانی ٤١٧ كه‌سی تر  برینداربوونی ٥٢٠ی تر  له‌ هێزه‌ جۆراوجۆره‌كانی عیراق وه‌كو پێشمه‌رگه‌ و هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا (سوات) و ئه‌و هێزه‌ میللیانه‌ی شانبه‌شانی سوپای عیراق ده‌جه‌نگن  . ئه‌م ئاماره‌ قوربانیانی پارێزگای ئه‌نبار ناگرێته‌وه‌.

به‌ڕێز ملادینۆف وتی" به‌ توندی توڕه‌بوونی خۆم ده‌رده‌بڕم ، به‌رامبه‌ر به‌ كرداره‌كانی ڕفاندن و كوشتنی به‌رده‌وام كه‌ رێكخراوی تیرۆرستیی داعش دژی  ده‌یان كه‌س له‌ گشت پێكهاته‌ جیاجاكان و ئاینزاكان ئه‌نجامیان ده‌دات  و ته‌رمه‌كانیان له‌ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌دۆزرێنه‌وه‌". 

نوێنه‌ری تایبه‌ت له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی" پێویسته‌ دادپه‌روه‌ری و لێپێچینه‌وه‌ مسۆگه‌ر بكرێت به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی به‌رپرسن له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییانه‌ و له‌ كرداره‌كانی كوشتن و وونكردن و راگواستن" داوای له‌ حكومه‌تی عیراقیش كرد هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌م تاوانه‌ وه‌حشیگه‌رانه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و یان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن راده‌ستی یاسا بكرێن. 

ئاگاداركردنه‌وه‌ : ئه‌م داتایانه‌ ، ژماره‌ی قوربانیانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئێستای سوپای عیراق له‌ پارێزگای ئه‌نبار ناگرێته‌ خۆ ، كه‌ بۆ ئه‌م ماوه‌یه‌ ‌ یونامی له‌ توانای دا نه‌بوو ژماره‌ی قوریانیان وه‌ه‌ستبهێنێت . به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ، یونامی به‌ربه‌ستی هاتۆته‌ پێش له ‌لێكوڵینه‌وه‌ له‌ ژماره‌ی قوربانیان له‌ ناوچه‌كانی ململانێ . له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا ، یونامی ته‌نها به‌شێك له‌ رووداوه‌كان پشتراست ده‌كاته‌وه. یونامی چه‌ندین راپۆرتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتراستیان بكاته‌وه‌ ده‌رباره‌ی سه‌دان قوربانی ، وێڕای ژماریه‌كی زۆری قوربانیانی مه‌ده‌نی كه‌ به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی تری توندوتیژی ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌ له‌ بارودۆخێكی دژواری كه‌ش و هه‌وادا دووچاری كه‌می ئاو و نه‌گه‌یشتن به‌خۆراك و چاودێری ته‌ندروستی و  نه‌بوونی ده‌رمان بوونه‌ته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ ئه‌م ژمارانه‌ی خراونه‌ته‌ روو بریتیه‌ له‌ كه‌مترین ژماره‌ی ره‌های قوربانیان له‌ مانگی ئابداو له‌ وانه‌یه‌ ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی قوربانیان زۆر له‌وه‌ زیاتربێت.  

ژماره‌ی قوربانیان (كوژراو و بریندار) به‌ گوێره‌ی پارێزگاكان به‌ده‌ر له‌ پارێزگای ئه‌نبار 

به‌غدا خوێناویترین پارێزگا بوو به‌ ١٣٦٢ قوربانی له‌ (٣٧٩ كوژراو و ٩٨٣ بریندار) ، له‌ دوای ئه‌و پارێزگای سه‌لاحه‌دین دێت ( ١٦٧ كوژراو و ٢٠٤ بریندار ) دواتر پارێزگای دیاله‌  (١٠٠ كوژراو و ١٧٤ بریندار) و پارێزگای نه‌ینه‌وا‌ (٨٧ كوژراو و ٩ بریندار) و پارێزگای بابل ‌ (٦١ كوژراو و ٢٩ بریندار) و پارێزگای كه‌ركوك (١٦ كوژراو و ٤٧ بریندار) و پارێزگای كه‌ربه‌لا (١٧ كوژراو و ٤٠ بریندار). 

ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار 

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی یونامی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای ئه‌نبار وه‌ریگرتووه‌ ، كۆی ژماره‌ی قوربانیان له‌ ریزی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ ١ تا ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌م ٢٣٣ كوژراو و ٥٨٤ برینداره‌ ، ٥٢ كوژراو و ٣٣٢ بریندار له‌ رومادی و ١٨١ كوژراو و ٢٥٢ بریندار له‌ فه‌لوجه‌.  

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.