عیراق : خێزانه‌ ئاواره‌ ئێزیدیه‌كان دووچاری زستانێكی سه‌خت ده‌بنه‌وه‌

له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵكشانی توندوتیژییه‌كان له‌ مانگی حوزه‌یران ، به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانیی یارمه‌تی زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن عیراقی داوه‌. زۆربه‌یان ، هه‌ر وه‌ك ئه‌م كۆمه‌لگه‌ ئێزیدیه‌ له‌ زاخۆ ، له‌ چادرگه‌ و شوێنی نیشته‌جێبوونی كاتیو  له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی سه‌خت ده‌ژین و  له‌ سه‌رماو سۆڵه‌ی زستان ده‌ترسن.

ئه‌وان ئێستا له‌ باردوخێكی دژوارن ترسی برسێتییان لێ نیشتووه‌ چونكه‌ كرداره‌كانی یارمه‌تیدان و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانیی به‌هۆی ته‌واوبوونی پاره‌ له‌ كۆتایی مانگی كانونی یه‌كه‌م ته‌واو ده‌بێت. به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانیی داوای بڕی ٢٩ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌كات بۆ دابینكردنی خۆراك و بۆ ئاواره‌ عیراقییه‌كان بۆ ماوه‌ی نێوان كانونی دووه‌م و ئاداری ٢٠١٥.  

ڕەنگاڵە

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.