پێنج شەممە, 11 کانونی یەکەم 2014 09:54

بەیاننامەى رۆژنامەوانى هاوبەش: حکومەتى هەرێمى کوردستان – نەتەوە یەکگرتووەکان - هەرێمى کوردستانى عیراق دەبێتە پەناگە لە توندوتیژی عیراق

ئاوارەبوونى زیاتر لە دوو ملیۆن عیراقى لە سەرەتایى کانونى دووەمى 2014 لە سەرانسەرى عیراق

هەولێر، 10 کانونى یەکەم – حکومەتى هەرێمى کوردستان و رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامن لە کۆشش کردن بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنى ئاوارەبوون لە سەرانسەرى هەرێمى کوردستانى عیراق. 

 

بەپێى وەزارەتى پلاندانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و رێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى IOM))، 47% لە کۆى زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە لە عیراق ئێستا لە هەرێمى کوردستانن، یان 154،829 خێزان، ئاوارەکانى تر دابەشبوونە بەسەر هەموو ناوچەکانى ترى عیراق بەهۆى راکردنیان لە شەڕ و پێکدانان لە پارێزگاکانى ئەنبار و نەینەوا و دیالە و سەڵاحەددین.

بەهۆى بەردەوامى راکردنى ئاوارەکان لەدەست توندوتیژى، تازەترین ئامار ئاماژە دەکات نزیکە 946،246 عیراقى (157،711 خێزان) پەنایان بۆ هەرێمى کوردستان هێناوە هەر لە سەرەتاى ئەم ساڵدا. ئەم زیادەیەش دەگاتە 53،526 تاک هەر لە 1 ى ئەیلولى 2014. 

لە سایەى پاراستن وهاوکارى حکومەتى هەرێمى کوردستان زۆرینەى ئەم ئاوارانە لە ئێستادا لە پارێزگاى دهۆکن (60%) دواتر هەولێر و سلێمانى. 

دکتۆر على سندى، وەزیرى پلاندانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "بوونى ئاوارەکان لە هەرێمى کوردستان بارقورسى زۆرى خستۆتە سەر خزمەتگوزارى کۆمەڵایەتى لە هەرێم. هەروەها سەر سەرچاوەى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە خۆى  کێشەى زۆرى تێدایە لە ئێستادا. بەپێى دەستوورى عیراق بەرپرسیارێتى ئاوارەکان دەکەوێتە ئەستۆى حکومەتى عیراق".

تازەترین لێشاوى ئاوارەکان بۆ هەرێمى کوردستان دەچێتە پاڵ نزیکەى ٢٢٥٠٠٠ پەنابەر کە لە شەڕى ناوخۆیی سوریا رایانکردووە کە نزیکەى چوار ساڵە بەردەوامە. زۆرینەى پەنابەرە سوریەکان لە عیراق کە دەگاتە نزیکەى 90% پەنایان بردۆتە هەرێمى کوردستان. زیاتر لە ٢٠٠٠٠ پەنابەر هەر لە 10 ى تشرینى یەکەمەوە گەیشتوون دواى کردنەوەى سنوورى نێوان تورکیاء هەرێمى کوردستان. مەترسى زۆر لە ئارادایە بە هۆى ئەوەى تازەترین لێشاوى پەنابەرانى سورى هەموویان بەر هەڵمەتى کوتان نەکەوتوون بەمەش رەنگەى ڤایرۆسى ئیفلیجی منداڵان لەگەلڕ خۆیان بێنن بۆ ناو هەرێمى کوردستان. هەروەها پەنابەران بارقورسایى دروست دەکەن بۆ سەر ژێرخانى تەندروستى هەرێم کە کاریگەرى زۆرى لێکردووە.  

خاتوو جاکلین بادکۆک، جێگرى نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکانء رێکخەرى نیشتەجآء رێکخەرى کاروبارى مرۆیى لە عیراق گووتى: "هەرێمى کوردستان بۆتە پەناگەى نزیکەى یەک ملیۆن کەس لە کۆى زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارەى عیراقى لە ماوەى نزیکەى 10 مانگ، ئەمەش بارقورسى زۆرى خستۆتە سەر کۆمەڵگاء خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان لە هەرێم. هاوکارى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەلڕ نەتەوە یەکگرتووەکانء هاوبەشانى لە رێکخراوە ناحکومیەکان نایەتە نرخاندن لە کەمکردنەوەى سەختى ئەم قەیرانە مرۆییە کەم وێنەیە. هەزاران تۆن هاوکارى مرۆیى و بڵاوکردنەوەى سەدان کارمەند لە بوارى مرۆیى لە سەختترین هەلومەرجدا بەبێ پابەندبوون و هاوکارى دەسەڵات ئەنجام نەدەدرا".

وەرزى زستان گەیشت و ئەمەش تاقیکردنەوەیەکى راستەقینە دەبێت بۆ بەدەنگەوەهاتنى مرۆیى، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت نزیکەى 50%ى ئاوارەکان پێویستیان بە شێوازێک لە شێوازەکانى هاوکارى پزیشکى هەیە لە ماوەى وەزى زستاندا. 

ناوچە بەرزاییەکانى هەرێمى کوردستان نزمبوونەوەى پلەى گەرما تا ژێر سفرى بەخۆوە دەبینێت لە وەرزى زستاندا. بۆیە ئاوارەکان لە سەرانسەرى عیراق پەنا بۆ ژمارەیەک شوێن دەبەن بۆ حەوانەوە هەر لە بینایەى چۆلڕء تەواونەکراو بۆ قوتابخانە و بینایە ئایینیەکان، کە ئەمەش رێژەى 25% پێکدەهێنێت لە چارەسەرى شوێنى حەوانەوە بۆ ئاوارەکان. ژمارەیەکى زۆر کەمپ دروستکرا و قوتابخانەکانیش لە ئاوارەکان چۆڵکران. مانەوە لەگەلڕ خێزانى میواندار باوترین جۆرى چارەسەرە بە رێژەى 19%، هەندێکیشیان شوێنى حەوانەوەیان بەکرێ گرتووە، بەڵام لەگەلڕ تەواوبوونى پارەیان بەخێرایى، هیچ بژاردەیەکیان لەبەردەم نامێنى جگە لە پەنابردن بۆ شوێنى حەوانەى نەشیاو بۆ زستان. 

حکومەتى عیراق 12 ملیۆن لیتر سووتەمەنى بۆ پارێزگاکانى هەولێرء دهۆک و سلێمانى تەرخانکردووە، بەڵام پێداویستیەکە زۆر لەمە زیاتر. لە سەرانسەرى عیراق، ٦٠٠،٠٠٠ ئاوارە پێویستى بە شوێنە حەوانەوە وکەلوپەلى ناخۆراکى هەیە بۆ رووبەرووبونەوەى کەش وهەواى زستان. 

دکتۆر على سندى، وەزیرى پلاندانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەم بارەیەوە ئاماژەى کرد: "حکومەتى هەرێمى کوردستانء نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵستان بە داڕشتن و جێبەجێکردنى پلانى بەهاناهاتنى دەستبەجێى تایبەت بە ئاوارەکان بەمەبەستى دابینکردنى پێداویستیە سەرەکیەکان بۆ ئاوارەکانى زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە وەک شوێنى حەوانەوە، بەڵام زۆر کارى تر ماوە ئەنجام بدرێت. حکومەتى هەرێمى کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان کارى زیاتر دەکەن بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنى تەواوى پێداویستیەکان بۆ ئاوارەکانى هەرێم بۆ ئەوەى بتوانن بەرەنگارى وەرزى زستان ببنەوە. ئەمەش پێویستە بە زووترین کات جێبەجێبکرێت، بەڵام سەرچاوەى دارایى سنووردارە. رەنگە لە چەند مانگى داهاتوودا بارودۆخى ئاوارەکان بەرەو خراپى بچێت، بۆیە ئێمە پشت بە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى دەبەستین بۆ بەخشینى زیاتر بەمبەستى بەهاناهاتنى ئاوارەکان". 

خاتوو جاکلین بادکۆک، جێگرى نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخەرى نیشتەجێ رێکخەرى کاروبارى مرۆیى لە عیراق زیاتر گووتى: "لەوە ناچێت ئەم بارە مرۆییە ناکاویە بەم زووانە کۆتایى بێت و لە وەرزى زستاندا گرفتەکان رۆژ بە رۆژ قورستر دەبن. هاوبەشیی نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى خاڵى وەرچەرخانە بۆ چارەسەرکردنى ئەم قەیرانە، بەڵام ئەمە تەنها بەس نیە. لە ئێستادا بودجەیەکى زۆر پێویستە کە رێگردەبێت لەبەردەم تەشەنەسندنى ئەم قەیرانە بۆ کارەساتێکى مرۆیى".

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.