پێنج شەممە, 11 کانونی یەکەم 2014 12:09

رۆژی مافی مرۆڤی ٢٠١٤ - داوایه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و باشكردنی ژیانی ژنه‌ ئاواره‌كان گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

"رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ"ی ئه‌مساڵ، كه‌ هاوه‌زه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ دواڕۆژی هه‌ڵمه‌تی ١٦ رۆژه‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، مانایه‌كی گه‌وره‌ی بۆ عیراقییه‌كان هه‌یه‌. ئێستا قه‌یرانێكی مرۆیی پێشترنه‌بینراو به‌رۆكی عیراقی گرتووه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ٢ ملیۆن عیراقی له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا تووشی ئاواره‌یی بوونه‌ته‌وه‌. ئه‌وانه‌ له‌سه‌ر جێهێشتنی به‌په‌له‌ی ماڵوحاڵیان ناچار كراوون و مافی ئازادیی ئاینی و بیروباوه‌ڕی سیاسی و هه‌تا بگره‌ ژیانیشیان كه‌وتووه‌ته‌ ژێر مه‌ترسییه‌وه‌. 

 

به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی پشتگیری و هاوشانی بۆ یارمه‌تییه‌كانی حكومه‌ته‌ نیشتمانی و ناوچه‌ییه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماو و به‌تایبه‌تیش بۆ ژنان و كچان ، چالاكییه‌كی زۆر گه‌وره‌ له‌ ١٠ی كانوی یه‌كه‌م له‌ هۆڵی په‌یماننامه‌ی دهۆك ‌ له‌ پارێزگای دهۆك رێكخرا كه‌ ئێستا گه‌وه‌ره‌ترین رێژه‌ی ئاواره‌ی كه‌ نزیكه‌ی ٤٣٠ هه‌زاره‌ له‌باوه‌ش گرتووه‌. چالاكییه‌كه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ و به‌ پشتگیری ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئه‌نجامدرا، بونه‌یه‌ك بوو بۆ خستنه‌ڕووی چه‌ندان راسپارده‌ سه‌باره‌ت به‌ باشتر ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ پێویستییه‌كانی ژنان و كچانی ئاواره‌. شایانی باسیشه‌، له‌و‌ چالاكییه‌دا زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س ئاماده‌ بوون.   

راسپارده‌ هاوبه‌شه‌كانیش، كه‌ له‌ ٢ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ میانه‌ی مێزگردێك سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژانی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری كۆكرابوونه‌وه‌، بواره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ژنانی وه‌ك ده‌ستگه‌یشتن به‌ یاسا و خزمه‌تی ته‌ندروستی و خوێندن و ژیانی رێكوپێكی له‌خۆگرتبوو.  

له‌ چالاكییه‌دا،  جێگری  نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی و گه‌شه‌پێدان و هه‌ماهه‌نگسازی مرۆیی و نیشته‌جێكردن و نوێنه‌ری به‌رنامه‌ی نیشته‌جێكردنی گه‌شه‌پێدانی رێكخراوی (UNDP) بۆ عیراق خاتو جاكلین بادكۆك، كه‌ نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ده‌كرد، ئاماژه‌ی به‌ گرنگیی شێوازی هه‌مه‌ڕه‌هه‌نددا له‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ توندوتیژی دژی ژنان كاتی وتیشی "ره‌خسانی هه‌لی ئابووری زیاتر بۆ ژنان گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاستی هه‌ژارییان دابه‌زێنن و سه‌ربه‌خۆیی ئابووریش به‌ده‌ست بهێنن. له‌ راستیدا، پێویسته‌ ده‌نگی ژنان له‌ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و پشتگیریی له‌ دروستكردنی ئاشتیدا گوێیان لێ بگیرێت". 

له‌ چالاكییه‌كه‌دا فیلمی په‌ناگه‌ی هیوای ژانۆ رۆژبه‌یانی، كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كرگتووه‌كان بۆ ژنان به‌رهه‌م هاتبوو، نیشاندرا كه‌ تێیدا قوربانیانی توندوتیژی و سوكایه‌تی وێنا كرابوو. ئه‌مجا نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و پارێزگاری دهۆك سه‌ردانی خێزانی ئاواره‌كانیان له‌ چادرگه‌ی شارییه‌ كرد. 

چالاكیه‌كه‌ی ئه‌مساڵی رۆژی مافی مرۆڤ له‌ ژێر سه‌رباسی "٣٦٥ رۆژه‌ی مافی مرۆڤ" ئه‌نجامدرا به‌و مانایه‌ی كه‌ هه‌ر رۆژێكی ساڵ پێویسته‌ رۆژی مافی مرۆڤ بێت و هه‌ر تاكێكیش له‌ هه‌ر كونجێكی ئه‌م جیهانه‌دا‌ پێویسته‌ مافه‌كانی به‌ ته‌واوی بۆ دابین بكرێت. خاتو بادكۆك جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌ها جیهانییه‌كانیش بۆ عیراقییه‌كان كرده‌وه‌ وتیشی "نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر داواكردن بۆ دادپه‌وه‌ری بۆ هه‌موو به‌ركه‌وته‌كانی ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونانه‌". 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.