پێنج شەممە, 15 کانونی دووەم 2015 16:04

نەتەوە یەکگرتووەکان بەهانای ئاوارەکانی زلوعیەوە دێت

هەولێر، 14ی کانوونی دووەمی 2015: نەتەوە یەکگرتووەکان وهاوکارانی کاردەکەن بۆ دەست نیشانکردنی پێویستیەکانی سەدان خێزانی ئاوارە لە ئەنجامی شەڕوشۆڕەوە لە شارۆچکەی گەمارۆدراوی پێشووی زلوعیە، لە باکوری بەغدا.

 

نێل ڕایت، ڕاسپێردراوی ڕێکخەری مرۆیی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، گوتی"ئێمە لەگەڵ دەسەاڵتدارانی ناوەخۆ و هاوکاران کاردەکەین بۆ دڵنیاکردنەوەی کەوا هاوکاری دەگاتە دەستی ئەوانەی کە پێویستیان بە هاوکاریە"

لە مانگی دیسەمبەر، هێزەکانی حکومەتی عێراقی شارۆچکەکەیان لە پارێزگای سەلاحەددین دووبارە گرتەوە لە دەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق (داعش) کە بەشێکی گەورەی لە پارچەکانی ناوچەکەی بۆ ماوەی شەش مانگی ڕابردوو کۆنتڕۆڵکردبوو، کە ڕێگربووە لە هاوشێوەی دەستپێشخەریەکانی پێشوو و هەڵسەنگاندنەکان.

لەگەڵ گەیشتنی وەرزی زستان، بارودۆخی ئاوارە ناوەخۆییەکان و کۆمەڵگا خانەخوێکان دەستی بە خراپ بوون کردووە.

خەملاندنێکی 1200 خێزان کە پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە، زۆربەی ئەو ئاوارە ناوەخۆییانە بریتین لە خەڵكی زلوعیە و ئاوارە ناوەخۆییەکانی خەڵكی قەزای ئەلعەلەمن، پێویستیەکان لەوانە خۆراك، شوێنی نیشتەجێبوون و کۆمەکیە پزیشکیەکان.

لەگەڵ ئەوەشدا، منداڵان بۆ چەندین مانگ دەبێت لە قەزا بچووكەکە هیچ شێوەیەك لە پەروەردەیان وەرنەگرتووە.

380 خانوو لە زلوعیە تێكشکێنراون، ئەمەش بووە هۆی ئاوارەبوونی سەدان خێزان. هەندێ لە خێزانەکان پەیوەندیان بە خزمەکانیانەوە کردووە، لەوکاتەی ئەوانی تر لە باڵەخانە تەواو نەکراوەکان و باخچەکانن.

لە وەلآمی ئەمەشدا، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێککەوتوون لەسەر دەستپێکی بەهاناوەهاتنی هاوبەش بۆ 500 خێزانی زیانبەرکەوتوو.

ڕایت گوتی،" ئەوەی ئێمە دەیزانین لەم قۆناغەی ئێستادا بریتی یە لەوەی کە خێزانە ئاوارەکان لە بارودۆخێکی زۆر قورس دەژین، بە نەبوونی زۆرترین خزمەتگوزاریە سەرەکیەکان. کاری سەرەکی ئێمە لە ئێستادا بریتی یە لە دڵنیاکردنەوەی کەوا کۆمەکی فریاگوزاری دەگاتە دەستی ئەوانەی کە زۆر هەژارن، بەتایبەتی ئەوانەی کە پێویستیان بەو کۆمەکیانە هەیە"

لە هەفتەی ڕابردوودا، ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی (WFP)، بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مندالآن (UNICEF)، بەشە خۆراکی بەهاناوەهاتنی بەپەلەی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەسەر 500 خێزان دابەش کردووە لەؤڕێگەی دەسەلاتدارانی ناوەخۆ، ئاژانسی پەنابەری نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) کەل و پەلەکانی ناوماڵی دابەش کردووە لەوانە بەتانیەکان و گالۆنەکان و پێداویستی پاك و خاوێنی لەگەڵ فریاگوزاری ئیسلامی (Muslim Aid) و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) کۆمەکیە پزیشکیەکانی بۆ سەنتەری تەندروستی ناوەخۆ دابەش کردووە، کە بەشی 5000 خەڵك دەکات بۆ ماوەی سێ مانگ. 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.