ئەم پەڕەیە چاپ بکە
یەک شەممە, 29 ئازار 2015 13:29

نوێنەری تازەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق لە بەغدا دەستبەکاربوو

بەغدا، ٢٧ ئادار ٢٠١٥ – ئەمڕۆ نوێنەری تازەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەڕێز یان کوبیش، گەیشتە بەغدا و وەکو بەرپرسی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) و نێردەی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە دەستبەکاربوو.

 

بەڕێز کوبیش کە خەڵکی سلۆڤاکیایە لەڕێکەوتی ٢٤ی شوبات ٢٠١٥ لەلایەن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز بان کیمۆن، وەکو نوێنەری تایبەتی خۆی لە عیراق دەست نیشانیکردووە. بەڕێزیان جێگەی نوێنەری پێشووی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەڕێز نیکۆلای ملادینۆڤ، دەگرێتەوە.

بەڕێز کوبیش ڕایگەیاند: "من بەپەرۆشەوە دەمەوێ لەگەڵ حکومەت و خەڵکی عیراق کاربکەم بۆ بەدەست هێنانەوەی ئاسایش و ئارامی و گێڕانەوەی ئەو ملیۆنەها ئاوارە ناوەخۆییانە بۆ زێدی خۆیان و هاندانی هەماهەنگی لەنێوان لایەنەکان و ئاشتەوایی نیشتیمانی و هەروەها پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بۆ هەمووان". 

بەڕێزیان هەروەها وتی: "ڕێکخراوی یونامی و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی لە توانایانداهەبێت دەیکەن بۆ پارە دابین کردن و بەرنامە بۆ دانان و خۆئامادەکردن بۆ ئەوەی لەگەڵ هەموو لایەنەکانی عیراق بەیەکەوە کاربکەن بۆ پاڵپشتی کردنی بەهاناوەهاتنێکی تۆکمەی سیاسی و مرۆیی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەرجەستەکردنی ئارامی بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو قەیرانانەی کە ئێستا بەڕۆکی عیراقیان گرتووە."