چوار شەممە, 01 نیسان 2015 16:01

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژماره‌ی قوربانیانی مانگی ئادار ٢٠١٥

به‌غدا،١ی نیسانی ٢٠١٥- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه‌، ٩٩٧ كه‌س كوژران و ٢١٧٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و كرده‌وه‌ توندوتیژیی و تیرۆرستیانه‌ی له‌ مانگی ئاداری رابردوودا روویانداوه‌٭. ژمارەی قوبانیانی مەدەنی بریتیبووە لە ٧٢٩ کوژراو (تیایدا ٤٢ کوژراوی پۆلیسی مەدەنی هەبووە) و ژمارەی بریندارانیش بریتیبووە لە ١٧٨٥ بریندار (کە تیایدا ٩٨ بریندار پۆلیسی مەدەنی بوونە).  

 

ژماره‌ی كوژراوانی ئەندامانی سوپای عیراقی (بە پێشمەرگە و هێزی تایبەت و ئەو میلیشیایانەی کە لەپاڵ سوپای عیراق شەردەکەن بەڵام بەدەر لە ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای ئەنبار) بریتی بووە لە ٢٦٨ کوژراو (بەدەر لە قوربانیانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار) لەگەڵ ٣٨٧ بریندار.  

پارێزگای بەغدا خراپترین برودۆخی هەبووە کە تیایدا ١٢٩٠ هاووڵاتی بوونەتە قوربانی (٣٦٢ کوژراو و ٩٢٨ بریندار). لە پارێزگای دیالە ٥١ کوژراو و ٧٥ بریندار و لە پارێزگای سەڵاحەددینیش ٣٤ کوژراو و ٤٨ بریندار و لە پارێزگای نەینەواش ٢٠ کوژراو و ١٥ بریندار هەبووە. 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) کەوتوون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبار، ئامارەکان لەو پارێزگایە بریتین لە ٩٣٩ قوربانی مەدەنی (٢٣٧ کوژراو و ٧٠٢ بریندار). ئەم ئامارە ٥٨ کوژراو و ٣٩١ برینداری ڕەمادی و ١٧٩ کوژراو و ٣١١ برینداری فەللوجەش لەخۆ دەگرێت. 

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەڕێز یان کوبیش وتی "من توشی شۆک بووم لەو ژمارە زۆرەی هاوڵاتیانی عیراقی بوونەتە قوربانی بەهۆی شەپۆڵە یەک لەدوای یەکەکانی توندوتیژی و ئەنجامەکانیشی مەترسی زیاتر لەخۆ دەگرێت."

ئەو هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە : "نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە حکومەتی عیراقی دەکات کە هەرچی لە توانایدایە بیکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە سەلامەتی و ئاسایشی هاووڵاتییانی بە پێی بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پارێزراوبێت." 

 

٭ ئاگاداركردنه‌وه‌ : به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، یونامی به‌ربه‌ستی هاتۆته‌ پێش له ‌لێكوڵینه‌وه‌ له‌ ژماره‌ی قوربانیان له‌ ناوچه‌كانی ململانێ، سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی قوربانیانی پارێزگای ئه‌نباریش هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه‌ ئه‌وا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگا وه‌رگیراوه‌. له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا، یونامی ته‌نها به‌شێك له‌ رووداوه‌كان پشتراست ده‌كاته‌وه. یونامی چه‌ندین راپۆرتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتراستیان بكاته‌وه‌ ده‌رباره‌ی سه‌دان قوربانی، وێڕای ژماریه‌كی زۆری قوربانیانی مه‌ده‌نی كه‌ به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی تری توندوتیژی ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌ له‌ بارودۆخێكی دژواریی كه‌ش و هه‌وادا دووچاری كه‌می ئاو و نه‌گه‌یشتن به‌خۆراك و چاودێری ته‌ندروستی و  نه‌بوونی ده‌رمان بوونه‌ته‌وه‌. بەهۆی ئەم هۆکارانە دەبێ ئەو ژمارانەی سەرەوە بە ڕێژەی نزمترین لەقەڵەم بدرێن.

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.