به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه وتی "ده‌با ئه‌م رۆژه پیرۆزه كه ئاهه‌نگی به‌بۆنه‌ی زیندوبونه‌وه‌ی حه‌زره‌تی عیسا تێدا ده‌گێڕدرێ ببێته مایه‌ی هێنانه‌وه‌ی ئارامی و به‌ختیاری بۆ خه‌ڵكی كریستان كه شانبه‌شانی پێكهاته‌كانی تری عیراق نه‌هامه‌تی و كاره‌ساتێكی زۆریان چێشتووه و به چاوی خۆشیان بینییان كه چۆن كۆمه‌ڵگاكه‌یان له هێرشه‌كه‌ی چه‌ته‌كانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام)ی تیرۆریست له ساڵی رابردووه‌وه ته‌فروتونا ده‌كرێت".
ئه‌و هه‌ره‌وها وتیشی "من پڕبه‌دڵ ئاواته‌خوازم كه ئه‌م كۆژانه جه‌رگبڕه‌ی ئێستا هه‌رچی زووه كۆتایی بێت و هه‌موو لێقه‌وماوانیش له‌گه‌ڵ خانه‌واده و دۆست و دراوسێیه‌كانیان بتوانن به شێوه‌یه‌كی ئارام و رێك‌وپێك بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ وحاڵ و زێدی چه‌ندان سه‌ده‌یه‌ی باوكوباپیریان".