دوو شەممە, 18 ئایار 2015 03:00

نەتەوە یەکگرتووەکان بە خێرایی هاوکاری دەگەیەنێت بۆ یارمەتیدانی ئەو خەڵکەی کە لە ڕومادیەوە ڕادەکەن بەاڵم پاڵپشتیە داراییەکان لە تەواوبوون دایە و کۆگاکان نزیکەی هەموویان تەواوبوون

١٨ی ئایاری ٢٠١٥: ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە خێرایی هاوکاری دەگەیەنن بۆ ئەو خەڵکانەی کە لە ڕومادیەوە بۆ دووەم جار لەم مانگە ڕادەکەن.

 

نزیکەی ٢٥٠٠٠ کەس لە ڕومادیەوە ڕادەکەن دوابەدوای هێرشەکانی داعش و شەڕوشۆڕی قورس لە شارەکەدا. زۆربەی ئاوارەکان بەرەو بەغدا ڕادەکەن، لەگەڵ زۆربەیان هەوڵ دەدەن بچنە ژوورەوە لە ڕێگەی خاڵەکانی پشکنینی ئاسایش.

لە بەهاناوەهاتنی داواکاریە بەپەلەکان لەالیەن دەسەاڵتدارانی عێراقی، ڕێکخراوی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی هەزاران پارچەی خۆراکی بەهاناوەهاتنی بەپەلەی دابەش کردووە، کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەش دەکات، و خۆراك لە ئامریات ئەلفەلوجە و ئەلحەبانیە و ئەلخالدیە دابەش دەکات لەو شوێنەی کە ئاوارە ناوەخۆییەکان جەختی لەسەر دەکەنەوە بۆ سەالمەتی خۆیان.

ڕێکخراوی یونیسێف و هاوکارانی خۆی لە ئەنجومەنی پەنابەری نەرویجی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پەنابەران هەزاران پێداویستی فریاگوزاری لەگەڵ ئاوی خواردنەوە، پێداویستیەکانی پاك و خاوێنی و کۆمەکیە زۆر پێویستەکانی تر دابەش دەکەن.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تیمە تەندروستیە گەڕۆکەکان و ئۆتۆمبێڵەکانی فریاکەوتنی ناردووە بۆ ئەو ناوچانەی کە ئاوارەکان لێوە ڕایان کردووە.

ڕێکخراوی کۆمیسیاری بااڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران کار دەکات بۆ یارمەتیدان لە هەڵسەنگاندن و ئامێر پێدان بەو ناوچانەی کە پێشوازی دەکەن و خێوەتگە کاتیەکان و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان تەوالێتە گەڕۆکەکان و حەمامەکان و پێداویستیەکانی پاك و خاوێنی بۆ خێوەتگەکانی ئاوارە ناوەخۆییەکان دابین دەکەن.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان هاوکاری ژیانیان دابین کردووە بۆ زیاتر لە ١٣٠٠٠٠ کەس کە لە ڕومادیەوە ڕادەکەن دوابەدوای هێرشەکانی داعش لە مانگی نیسان. بە دەیان و هەزاران پێداویستی و پارچەی خۆراك دابەش کراون بۆ زیاتر لە ٣٥ شوێن لەسەرتاسەری پارێزگای ئەنبار. بە هەزاران خێزان کە پێشتر ڕایانکردبوو گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان لە ڕومادی، کاتێك دووبارە شەڕ دەستی پێکردەوە، ناچاری کردن کە بۆ دووەم جار ڕابکەن.

ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاری ئەم ئۆپەراسیۆنە دەکەن لەگەڵ ئەوەی کە کۆگاکان لە کەم بوونەوە دان و پاڵپشتیە داراییەکان خەریکە تەواو دەبن. زیاتر لە ٢،٥ ملیۆن کەسی ئاوارە و پەنابەران هاوکاری وەردەگرن بۆ هەر مانگێك لەلایەن ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکارانی هێلی پێشەوە. بەاڵم پاڵپشتی کردنی دارایی بۆ ئەو پرۆگرامانەی ڕزگارکردنی ژیان نزیکە لە شەکەت بوون. تا مانگی حوزەیران پرۆگرامە تەندروستیەکان ناچار دەکرێن کە دابخرێن؛ زۆرینەی خێوەتگەکان و ئامادەکاریەکانی شوێنی حەوانەوە کە تیایدا ئاوارە ناوەخۆییەکان جەخیان لەسەر کراوەتەوە. لە مانگی تەموز، کۆمەکی خۆراك تەواو دەبێت.

"هیچ شتێك گرنگتر نیە لە ئێستا لەوەی کە یارمەتی ئەو خەڵکە بدرێت کە لە ڕومادیەوە ڕادەکەن. ئەوان لە کێشەدان و ئێمە پێویستە ئەوەی دەکرێ بیکەین تا یارمەتیان بدەین. "لیز گراندێ، هەماهەنگیکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی. "هەزاران 

خەڵك دەبوایە لە شوێنی کراوە بخەون چونکە ئەوان هیچ شوێنێکیان نەبوو بۆ ئەوەی تیایدا بمێننەوە. ئێمە دەتوانین کاری زیاتر لەوە بکەن ئەگەر ئێمە پاڵپشتی داراییمان هەبێت".

"بەجێهێشتنی قوربانیانی دەستی توندوتیژی ناتوانرێ بیری لێنکرێتەوە؛ کاری زیاتر دەبێت ئەنجام بدرێت لەم بارەیەوە، گراندێ گوتی.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەست دەکات بە داواکاری مرۆیی بۆ عێراق لە ڕۆژی ٤ی حوزەیران لە بڕۆکسل. داوایەکە پێك دێت لەوانە پرۆگرامە هەرە لەپێشینەکان بۆ پڕکردنەوەی بەپەلەترین پێویستیەکانی خەڵکانی هەژار لە عێراق، لەوانە ئەو خەڵکەی کە لە ڕومادیەوە ئاوارەبوون. 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.