شەممە, 20 حوزەیران 2015 03:00

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان یادی رۆژی جیهانیی په‌نابه‌ران ده‌كاته‌وه‌

به‌غدا، ٢٠ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ كه‌ رۆژی جیهانیی په‌نابه‌رانه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه‌ وه‌ك رۆژی هاوكاریی بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌ ناوخۆییه‌كانی جیهان ده‌ستنیشان كراوه‌. ‌ 

 

له‌ مباره‌وه‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش وتی "رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران له‌كاتێكدایه‌ كه‌ كۆژانه‌كانی خه‌ڵكی  عیراق هه‌ر درێژه‌یان هه‌یه‌ بێ ئه‌وه‌ی كۆتاییه‌كه‌ی دیار بێت. خه‌ڵكێكی زۆر له‌ پاره‌وه‌ تووشی ئاواره‌یی بوون و ژماره‌كه‌ش به‌ داخه‌وه‌ هه‌ر له‌ هه‌ڵكشاندایه‌".  

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی "ئێمه‌ له‌و باوه‌ڕه‌داین كه‌ دۆخه‌كه‌ هه‌رگیز باش نابێت ئه‌گه‌ر ئه‌و توندوتیژییه‌ی كه‌ به‌رۆكی عیراقی گرتووه‌ كۆتایی پێ نه‌هێنرێت". 

ئه‌و زیاتر وتی "هیوادارین كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكارییه‌كه‌ی درێژه‌ پێ بدا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بتوانین هاوكارییه‌ پێویسته‌كان بگه‌یه‌نینه‌ ئاواره‌ ناخۆییه‌ عیراقییه‌كان له‌پێناو سووككردنی نه‌هامه‌تییه‌كانیان". 

بەڕێزیان له‌ كۆتاییدا وتی "تاكه‌ رێگه‌ بۆ راگرتنی لێشاوه‌ی دووباره‌بۆوه‌ی ئاواره‌بوون له‌ عیراقدا سه‌ركه‌وتنه‌ به‌سه‌ر داعش  (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام)". 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.