دوو شەممە, 03 ئاب 2015 03:14

ئاماری ژماره‌ی قوربانیان له‌ عیراق بۆ مانگی ته‌موزی ٢٠١٥

به‌غدا،١ی ئابی ٢٠١٥- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه‌ ، له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌  له‌ مانگی ته‌موزی ٢٠١٥دا روویانداوه‌، ١٣٣٢ هاوڵاتی عیراقی كوژراون و ٢١٠٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌م ئاماره‌ قوربانیانی مه‌ده‌نی پارێزگای ئه‌نباریش ده‌گرێته‌وه‌. 

 

ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی ٨٨٤ كه‌سه‌ به‌ هی پارێزگای ئه‌نباریشه‌وه‌  (٢٧ له‌وانه‌ پۆلیسن ) و برینداره‌ مه‌ده‌نیه‌كانیش ژماره‌یان ١٦١٦ كه‌سه‌ به‌ هی پارێزگای ئه‌نباریشه‌وه‌ ‌ (٣٨ له‌وانه‌ پۆلیسن).

وێڕای كوژرانی ٤٨٨   كه‌س  و برینداربوونی ٤٩٢  له‌ كارمه‌ندانی  هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق وه‌ك (پێشمه‌رگه‌ و  هێزی سوات و ئه‌و میلیشیانه‌ی شانبه‌شانی سوپای عیراق ده‌جه‌نگن) . ئه‌م ئاماره‌ قوربانیانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ناگرێته‌وه‌.

له‌ مانگی ته‌موزدا به‌غدا خوێناویترین پارێزگا بوو به‌ ١٠٩١ قوربانی (٣٣٥ كوژراو و ٧٥٦ بریندار) ، له‌ دوای ئه‌و پارێزگای دیاله‌ دێت به‌ ( ١٧٠ كوژراو و ٢٨٤ بریندار ) دواتر هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی سه‌لاحه‌دین به‌ (٦٤ كوژراو و ٧٤ بریندار) و نه‌ینه‌وا به‌  (١٠١ كوژراو ٢٨ بریندار) و پارێزگای كه‌ركوك به‌ (٢٦ كوژراو و ١١ بریندار) دێن. 

 به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نباره‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ ده‌ست یونامی ، ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتگر بریتیه‌ ٦٠٠ هاوڵاتی (١٤٧ كوژراو و ٤٥٣ بریندار) .

به‌ڕێز یان كوبیشی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق وتی " له‌وه‌ته‌ی هێرشه‌كانی هاوینی رابردووی تیرۆرستانی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام (داعش) ، عیراق به‌  قۆناغێكی هه‌ره‌ دژوار دا ده‌ڕوات له‌ مێژووی نوێیدا"  

نێردراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان  جه‌ختی له‌ سه‌ر رووبه‌روونه‌وه‌ی تیرۆرستان كرده‌وه‌و وتی " پێویسته‌ رێگاو چاره‌سه‌ری توند  دژی داعش و ئایدۆلۆجیه‌ته‌كه‌ی بگیرێته‌ به‌ر به‌ یه‌كسانی و هاوكاری گشت پێكهاته‌كانی عیراق ،  وه‌كو نیشتمانپه‌روه‌ری راسته‌قینه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌و كۆششانه‌ی ئامانجیان دانانی سنورێكه‌ بۆ كۆتایهێنان به‌م بارودۆخه‌ مه‌رگه‌ساتییه‌. زیانه‌ مرۆییه‌كانی ئه‌م ململانێیه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ و مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی قووڵه‌" 

ئاگاداركردنه‌وه‌ : . به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ، یونامی به‌ربه‌ستی هاتۆته‌ پێش له ‌لێكوڵینه‌وه‌ له‌ ژماره‌ی قوربانیان له‌ ناوچه‌كانی ململانێ .  ژماره‌ی قوربانیانی پارێزگای ئه‌نبار كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نبار وه‌ده‌ستهێنراوه‌ كه‌متره‌ له‌وه‌ی هه‌یه‌ و  له‌وانه‌یه‌ ژماره‌یه‌كی ته‌واو دروست نه‌بێت. ئه‌ویش به‌هۆی ناسه‌قامگیریی و گۆڕانی زۆر خێرا له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و له‌كاركه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كان. له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا ، یونامی ته‌نها به‌شێك له‌ رووداوه‌كان پشتراست ده‌كاته‌وه. یونامی چه‌ندین راپۆرتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتراستیان بكاته‌وه‌ ده‌رباره‌ی سه‌دان قوربانی ، وێڕای ژماریه‌كی زۆری قوربانیانی مه‌ده‌نی كه‌ به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی تری توندوتیژی ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌ له‌ بارودۆخێكی دژواری كه‌ش و هه‌وادا دووچاری كه‌می ئاو و نه‌گه‌یشتن به‌خۆراك و چاودێری ته‌ندروستی و  نه‌بوونی ده‌رمان بوونه‌ته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ ئه‌م ژمارانه‌ی خراونه‌ته‌ روو بریتیه‌ له‌ كه‌مترین ژماره‌ی ره‌های قوربانیان له‌م مانگه‌. 

 

 

 

 

 

 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.