دوو شەممە, 02 تشرینی دووەم 2015 10:17

ئاماری ژماره‌ی قوربانیان له‌ عیراق بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٥

به‌غدا، ای تشرینی دووه‌می ٢٠١٥- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه‌ ، له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٥دا روویانداوه‌، ٧١٤ هاوڵاتی عیراقی كوژراون و ١٢٦٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی ٥٥٩ كه‌سه‌ (٢٥ له‌وانه‌ پۆلیسن ) و برینداره‌ مه‌ده‌نیه‌كانیش ژماره‌یان ١٠٦٧ كه‌سه‌ به‌ هی ‌ (٤٣ له‌وانه‌ پۆلیسن).

وێڕای كوژرانی ١٥٥ كه‌س و برینداربوونی ٢٠٢ له‌ كارمه‌ندانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق به‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزی سوات و ئه‌و میلیشیانه‌ی شانبه‌شانی سوپای عیراق ده‌جه‌نگن . ئه‌م ئاماره‌ قوربانیانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ناگرێته‌وه‌.

به‌ڕێز یان كوبیشی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وتی " جارێكی تر ئه‌م ژمارانه‌ كۆژان و نه‌هامه‌تی گه‌لی عیراق نیشان ده‌ده‌ن به‌ هۆی تیرۆر و توندوتیژیی و ململانێكان . و هیوادارم ئه‌م نه‌هامه‌تی و كۆژانانه‌ به‌ پاڵپشتی و ێشتگیریی كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی كۆتایی پێ بێت " .

به‌غدا خوێناویترین پارێزگا بوو به‌ ١١٥٠ قوربانی (٢٩٨ كوژراو و ٨٥٢ بریندار) ، له‌ دوای ئه‌و پارێزگای دیاله‌ دێت به‌ ( ٩٢ كوژراو و ١٤١ بریندار ) دواتر هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا به‌ (٨٦ كوژراو ) و سه‌لاحه‌دین به‌ (٢٨ كوژراو ٤٠ بریندار) و پارێزگای كه‌ركوك به‌ (٣٩ كوژراو و ٧بریندار) دێن.

ئاگاداركردنه‌وه‌ : . به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ، یونامی به‌ربه‌ستی هاتۆته‌ پێش له ‌لێكوڵینه‌وه‌ له‌ ژماره‌ی قوربانیان له‌ ناوچه‌كانی ململانێ . یونامی نه‌یتوانیه‌وه‌ ژماره‌ی قوربانیانی پارێزگای ئه‌نبار له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نبار وه‌ده‌ست بهێنێت. له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا ، یونامی ته‌نها به‌شێك له‌ رووداوه‌كان پشتراست ده‌كاته‌وه. یونامی چه‌ندین راپۆرتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتراستیان بكاته‌وه‌ ده‌رباره‌ی سه‌دان قوربانی ، وێڕای ژماریه‌كی زۆری قوربانیانی مه‌ده‌نی كه‌ به‌هۆی كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی تری توندوتیژی ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌ له‌ بارودۆخێكی دژواری كه‌ش و هه‌وادا دووچاری كه‌می ئاو و نه‌گه‌یشتن به‌خۆراك و چاودێری ته‌ندروستی و نه‌بوونی ده‌رمان بوونه‌ته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ ئه‌م ژمارانه‌ی خراونه‌ته‌ روو بریتیه‌ له‌ كه‌مترین ژماره‌ی ره‌های قوربانیان له‌م مانگه‌.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.