سێ شەممە, 17 تشرینی دووەم 2015 03:00

یابان هەڵسا بە دابین کردنی ئۆتۆمبیڵی فریاکەوتن بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاری کەسانی ڕاگوێزراوی ناوخۆیی و پەنابەران گرنگ

یابان هەڵسا بە دابین کردنی ئۆتۆمبیڵی فریاکەوتن بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاری کەسانی ڕاگوێزراوی ناوخۆیی و پەنابەران یونامی / ره‌شوان ساڵح

هەولێر، 17ی تشرینی دووەمی 2015- لەسەر بنەمای هاوکاری بەردەوامی یابان بۆ حکومەت و خەڵکی عیراق، ئەمڕۆ لە مەڕاسیمێکدا بیست ئۆتۆمبیڵی فریاکەوتنی پزیشکی بەهەموو پێداویستیەکانیانەوە ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان / نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران کران (BMD) لە لە کەمپی بەحرکەی تایبەت بە کەسانی ڕاگوێزراوی ناوخۆیی (IDP) لە هەولێر، عیراق. ئۆتۆمبیڵەکانی فریاکەوتن دابین کراون وەک بەشێک لە پڕۆژەی "زیاتر ئاسانکردنی گەیشتنی خزمەتگوزاری بەهاناوەچوونی فریاگوزاری بۆ IDP و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان،" جێبەجێکراوە لەلایەن ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خزمەتگوزاری پڕۆژە (UNOPS) بە ناوی حکومەتی یابان و بەهاوبەشی لەگەڵ BMD . ئامانجی پڕۆژەکە یارمەتیدانی BMD یە لە دابین کردنی خزمەتگوزاری فریاکەوتنی پزیشکی بۆ IDP و پەنابەران کە نیشتەجێی هەر سێ پارێزگاکانی عیراقن - هەولێر و سلێمانی و کەرکوک.

مەڕاسیمی ڕادەستکردن بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی باڵوێزی نوێ ی دەست نیشانکراوی یابان لە عیراق، بەڕێز فومیۆ ئیوای، بەڕێز هوشەنگ موحەمەد، بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری هەماهەنگی هاوبەشی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و بەڕێز شوکر یاسین، بەڕێوەبەری گشتی BMD.

باڵوێز ئیوای فەرمووی، "من دڵنیام کە ئەم پڕۆژەیە کار ئاسانی دەکات بۆ نەهامەتی کەسانی ڕاگوێزراوی ناوخۆیی لە هەرێم ئەوانەی لەلایەن داعشەوە ناچار کراون ماڵی خۆیان جێبهێڵن . "وەرگرتنی ئۆتۆمبیڵەکانی فریاکەوتن لە جیاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەڕێز شوکر یاسین فەرمووی، "ئێمە ئەم دیاریەی کە تایبەتە بە ئۆتۆمبیڵەکانی فریاکەوتن بەرز دەنرخێنین کە دیاریکراون بۆ فەراهەم کردنی پێداویستیەکانی هەرێمی کوردستانی عیراق، کە دەکرێت ژیانی هەزاران ئافرەت و پیاو و منداڵی کەمپی IDP بپارێزێت."

خاتوو بانە کالوتی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی UNOPS، ڕایگەیاند، "هاوبەشیکردنی ئۆتۆمبیڵەکانی فریاکەوتن یارمەتی حکومەت دەدات لە دابینکردنی عیراقیەکان بە خزمەتگوزاری فریاکەوتنی لەناکاو وە پەیوەندی باشی نێوان یابان لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان نیشان دەدات." ئۆتۆمبیڵەکانی فریاکەوتن یارمەتی بەهێزکردنی تواناکانی BMD دەدات بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاری بەهاناوەچوونی فریاگوزاری لە کەمپی IDP و پەنابەران و کۆمەڵگاکانی میواندار. حکومەتی یابان هەڵسا بە زیادکردنی یارمەتی کۆمەکی بۆ 1،540،000 دولاری ئەمریکی بۆ دابینکردنی ئۆتۆمبیڵەکانی فریاکەوتن بۆ پاڵپشتی خزمەتگوزاری تەندروستی فریاکەوتن.

عیراق ئێستا مۆڵگەی زیاتر لە 3.1 ملیون کەسانی ڕاگوێزراوی ناوخۆییە، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە 28% ئێستا نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن. سەرەڕای 250،000 پەنابەرانی سووری لە عیراق کە میوانداریان لێکراوە، نزیکەی هەموویان لە هەرێمی کوردستان جێگیربوون.

 

# # #

پۆ داواکاری ڕۆژنامەوانی، تکایە پەیوەندی بکە بە مەریجە باتیمان، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ، تەلەفۆن: 00962797555761

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.