سێ شەممە, 12 کانونی دووەم 2016 14:16

كاری له‌نرخنه‌هاتووی گه‌نجی عیراق گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

نوسینی : نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی گشتیی یونامی

به‌غداد، عیراق- رۆژی جیهانیی خۆبه‌خشان ده‌كه‌وێته‌ رۆژی ٥ی مانگی كانونی یه‌كه‌می هه‌ر ساڵێك. ئه‌مساڵ له‌م رۆژه‌دا یونامی یادی پابه‌ندی و تامه‌زرۆیی و سۆزی كۆمه‌ڵێكی ٢٥كه‌سی له‌ خۆبه‌خشانی عیراق له‌ به‌غداد كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ناوخه‌ڵك به‌ "براده‌رانی یونیسێف" ناسراون. ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ له‌ ژێر سه‌ركردایه‌تی راوێژكاری یونامی بۆ گه‌نجان و نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی گشتی بۆ پشتگیریكردن له‌ به‌رنامه‌كانی یونیسێف دروست بووه‌ كه‌ پرسه‌كانی منداڵیان كردووه‌ته‌ چه‌قی خۆیان.

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندییه‌وه‌ له‌مساڵدا، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ له‌ به‌غداد به‌شدارییان له‌ چه‌ندان چالاكیی یونیسێفدا كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاو و ئاوه‌ڕۆ به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ئاو و به‌كارهێنانی ئاو به‌گوێره‌ی پێویست و كاره‌كانی پاكڕاگرتنی ته‌ندروستی. ئه‌م گه‌نجه‌ پیاو و ژنانه‌ به‌ سوود وه‌رگرتنیان له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانی وه‌ك بازاڕ و ده‌زگا ئه‌كادیمییه‌كان چه‌ندان چالاكی وه‌ك خۆپیشاندانی راسته‌وخۆیان بۆ خستنه‌ڕووی باشترین جێبه‌جێكردنه‌كان و به‌كارهێنانی كاریگه‌رییانه‌ی ئاو له‌ كاری رۆژانه‌ ئه‌نجامداوه‌ شانبه‌شانی باسكردنی گفتوگۆی سوودمه‌ند له‌گه‌ڵ قوتابیانی زانكۆ سه‌باره‌ت به‌ گرنگیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی خاوێن و ته‌ندروست. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ نه‌وه‌ی بچووك، به‌هره‌دارانی كۆمه‌ڵه‌ گه‌نجه‌كه‌ حه‌زی وێنه‌كێشانیان له‌سه‌ر ڕوو و به‌هره‌ی هونه‌ری ده‌خه‌نه‌ مێشكی منداڵانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی ئه‌وه‌ی كه‌ پاراستنی ئاو چه‌ند ئاسانه‌ بۆ نموونه‌ له‌ كاتی شوردنی دداندا. "براده‌رانی یونیسێف" وه‌ك روبه‌روبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ته‌حه‌ددییه‌كانی ئاشتی و ئاسایش له‌ عیراق كه‌وتنه‌ گه‌ڵ نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی له‌ یادكردنه‌وه‌ی رۆژی جیهانی ئاشتی له‌ ٢١ ئه‌یلولی له‌رێگه‌ی هه‌ڵمه‌تی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌. ئه‌وان له‌ كاتی په‌یوه‌ندیگرتنیان له‌ ٣ شوێنی جیاوازی به‌غدا له‌ باخچه‌ی زه‌ورا و شانۆی نیشتمانیی و بازاڕی مه‌نسور عیراقییه‌كان هیوای خۆیان ده‌ربڕی و په‌یامی خۆشیان سه‌باره‌ت به‌ هاوبه‌شكاری و ئاشتی و سه‌روه‌ری و ئاینده‌ی ئارام و پڕشه‌نگداری عیراق خسته‌ڕوو.

له‌ رێورسمێكی به‌خشینی خه‌ڵاتدا له‌ ٢٦ی تشرینی دووه‌مدا كه‌ به‌هاوكاریی نوسینگه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رێكخرابوو و له‌ په‌یمانگای راپۆرتدانی شه‌ڕ و ئاشتیی له‌ به‌غداد بۆ یادكردنه‌وه‌ی رۆژی خۆبه‌خشین له‌ عیراق ئه‌نجامدرابوو، جێگری به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی ، به‌ڕێز خالد ده‌هاب خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و ستایشی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی عیراقیشی كرد بۆ گیانی خۆبه‌خشینیان. ئه‌و وتی "ئێوه‌ سه‌ركرده‌ی ئاینده‌ن و كارێكی جوامێرانه‌شه‌ كه‌ كات و شاره‌زایی خۆتان وه‌ك خۆبه‌خش خستووه‌ته‌ خزمه‌تی وڵاته‌كه‌تان. من هه‌م له‌سه‌ر هاوبه‌شكردنی ئه‌زموونه‌كانتان له‌گه‌ڵ هاوتاكان و هه‌میش له‌سه‌ر فراوانكردنی ئه‌م تۆڕه‌ی گه‌نجانی خۆبه‌خش هانتان ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستتان بگاته‌ گشت پارێزگاكانی عیراق".

به‌شێكی گرنگی سه‌رباسی ئه‌مساڵی رۆژی خۆبه‌خشینی عیراق بریتی بوو له‌ داننان به رۆڵی تایبه‌تی خۆبه‌خشان كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی به‌ده‌ستهێنانی "ئامانجی درێژخایه‌نی گه‌شه‌پێدان". لای خۆشییه‌وه‌، پۆل ویلسۆنی به‌رپرسی به‌رنامه‌ی خوبه‌خشین له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی عیراقدا ده‌ستخۆشی له‌م هه‌له‌ كرد و بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یونامی له رۆژی خۆبه‌خشینی جیهانیدا له‌ به‌غداد. ئه‌و وتی "ئه‌م چالاكییه‌ هه‌ر نیشاندانی دینامیك و به‌شدارییه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی گه‌نجه‌ خۆبه‌خشه‌كانی براده‌رانی یونیسسێف نییه‌و و به‌س. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكی زۆر ناسكی تایبه‌تدا دێت. له‌به‌ر رۆشنایی تێپه‌ڕاندنی ئه‌نجومه‌نی گشتیی بۆ بڕیاری كۆده‌نگییانه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ خۆبه‌خشان ده‌خاته‌ ناو په‌ره‌پێدان و ئاشتی كه‌ پلانی كاره‌ بۆ ١٠ ساڵی دادێت و بگره‌ زیاتریش.

له‌ راستیدا، نرخی خۆبه‌خشین هه‌رگیز ته‌واو نابێت به‌و پێیه‌ی هه‌ كه‌سێك كه‌ كات و زانیاری خۆی ئازادانه‌ و بێ چاوه‌ڕێكردنی هیچ ده‌سكه‌وتێك ببه‌خشێت ئه‌وه‌ له‌وه‌ ده‌گات كه‌ به‌شداربوون له‌كاری خۆبه‌خشین چ گیانێكی خۆشی و ره‌زامه‌ندی به‌دوادا دێت. ئه‌میر كه‌ پیاوێكی گه‌نجی ٢٠ ساڵه‌یه‌ و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی خۆبه‌خشانیشه‌ وتی "خۆبه‌خشین له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی مرۆیی هه‌یه‌ و له‌ هه‌ر كه‌سێكیشدا هه‌ستی پێ ده‌كرێت بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به‌ باشترین شێوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی رێكوپێك بۆ ژیان. له‌ راستیدا، یارمه‌تی كه‌سانی تر به‌ گوێره‌ی توانا ئه‌ركێكه‌ كه‌ من خۆم باوه‌ڕم پێیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی خۆشی و خه‌نده‌ بۆ كه‌سانی تر بهێنین. هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش، ئێمه‌ ده‌توانین خزمه‌تی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ندان بواره‌وه‌ باشتر بێت.

یونامی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی عیراق ده‌ستخۆشی له‌ دروستكردنی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ چالاك و پڕجموجۆڵه‌ ده‌كات كه‌ كاره‌كانیان ده‌بێته‌ مایه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا و ده‌نگه‌كانیشیان بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌بیسترێت له‌وكاته‌ی كه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كار ده‌كه‌ن له‌ داكۆكیكردن و جێبه‌جێ كردنی "ئامانجی گه‌شه‌پێدانی درێژخایه‌ن له‌ عیراق".
جیهان له‌ گوڕاندایه‌ و هه‌ر كارێك كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.