سێ شەممە, 12 کانونی دووەم 2016 16:03

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ته‌قینه‌وه‌ دژی مۆڵ و مزگه‌وته‌كان و هێرشه‌كانی ئۆتومبیل ته‌قاندنه‌وه‌ ئیدانه‌ ده‌كات

به‌غدا، ١٢ی كانونی دووه‌می ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ئیدانه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ٦ مزگه‌وت له‌ میقدادیه‌ی پارێزگای دیاله‌ ده‌كات.

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "جارێكی تر شوێنه‌كانی خواپه‌رستی ده‌كرێنه‌ ئامانجی هێرشه‌كان. ئه‌نجامده‌ران به‌م كاره‌یان ده‌یانه‌وێت ئاگری شه‌ڕی تایه‌فی و توندوتیژی خۆش بكه‌ن و هه‌روه‌ك چۆن ده‌شیانه‌وێ بێهوده‌ وڵات بۆ رۆژه‌ تاریكه‌كانی شه‌ڕی تایه‌فی بگێڕنه‌وه‌".

ئه‌و هه‌ره‌وه‌ها وتیشی "من داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م كه‌ خۆیان له‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی دژی ئه‌م كارانه‌ دوور بگرن كه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێكترازانی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی ئه‌نجام ده‌درێن". ‌

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، به‌ڕێز كوبیش ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر مۆڵه‌كه‌ی به‌غدا و ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی كرد كه‌ بوونه‌ مایه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و برینداركردنی چه‌ندانی تریش.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.