چوار شەممە, 13 کانونی دووەم 2016 09:06

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ توندی كوشتنی نهێنگیریانه‌ی رۆژنامه‌نوسه‌كانی ئه‌لشه‌رقییه‌ ئیدانه‌ ده‌كات

به‌غداد، ١٢ی كانونی دووه‌می ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندی ئیدانه‌ی كوشتنی نهێنگریانه‌ی دوو رۆژنامه‌نوسی كه‌ناڵی ئه‌لشه‌رقییه‌ له‌ پارێزگای دیاله‌ ده‌كات.

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "كوشتنی نهێنگریانه‌ی سه‌یف ته‌لال و حه‌سه‌ن ئه‌لئه‌نباكی له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركی خۆیان له‌ رووماڵكردنی رووداوه‌كانی دیاله‌ به‌ هه‌موو مانایه‌ك كارێكی قێزه‌ون و ترسنوكانه‌یه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانێك كه‌ هه‌رگیز نایانه‌وێت گوێیان له‌ راستییه‌كان بێت".

ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "من داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌م كه‌ به زوویی تاوانباران په‌لكێشی دادگا بكه‌ن و ئه‌ركی خۆشیان له‌ پاراستنی رۆژنامه‌نوسان له‌ كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن".

ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و دوست و هاوڕێكارانی قوربانییان ده‌كات".

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.